تاريخ: ۱۳۹۹ يکشنبه ۱۷ فروردين ساعت ۲۳:۳۰ بازدید: 2291      نظرات: 4      کد مطلب: 14480

ژاکاو بوو، ژاکاو ڕۆیشت

پێژمان ئیسماعیل‌نژاد


ئەمڕۆ 17ی خاکەلێوەی 99، ئەستێرەیەکی تر لە ئاسمانی ئەدەبی کورد کوژاوە. ناسر ئاغابرا ناسراو بە "ژاکاو". شاعیرێک کە جگه لە نوسینی شێعری عاشقانە، چیرۆک، شانۆنامە و هتد، زیاتر بە شێعرە نیشتمانییەکانی دەناسرێ. لە کلاسیک‌دا دەستی باڵای هەبوو و بە بیری نوێ بەرەوپیری شێعری نوێ ڕۆیشتبوو. ئەو ژاکاوی نیشتمان و وڵاتی بوو. نابینا بوو بەڵام زەریای سینەی شەپۆلی ڕووناکی لێ‌دەدا. ئەو زووتر لە هەمووان ڕووناکی لەناو دڵی تاریکی دا دۆزیبۆوە و کردبووی بە مەشخەڵ بۆ ڕێگای هەمووان. دوو دیوانەشێعری بە ناوەکانی کەژاوەی دڵ و تریفەی ئاوات چاپ و بڵاو کردبۆوە. بەرهەمێکی دیکەی بە ناوی کۆلارە ئامادەی بڵاوبوونەوە.
 
ژاکاویش وەک زۆربەی شاعیرانی هاوچاخ، بەپێچەوانەی ڕێز و حورمەتی بێ‌بڕانەوەی جەماوەر، تا مابوو ڕێزێکی ئەوتۆی لەلایەن بەرپرسانەوە لێ نەگیرا. 27ی جۆزەردانی ساڵی 96 لە لایەن هێندێک کاربەدەست، مزگێنی وەی پێدرا کە ماڵەکەی بۆ نۆژەن کرێتەوە و وەک خۆی لە شێعردا دەیکووت:
ڕۆژی نەهات و نیگبەت و سەردەمی تاڵی تێپەڕی
دەتکەمە بووک بە هەل هەلە دەتبەمە کۆشکی مەڕمەڕی
دێتەوە تەیری بەختەکەم ئەو دەمە تۆم لە لا دەبێ
جوانە لە باڵەخانە دا قامەتی بەرزی عەڕ عەڕی
بڕیار بوو بووکی ئاواتی بە هەلهەلە بباتە نێو کۆشکی مەڕمەڕی. بەڵام عومری پڕبەهای مەودای ساوەساوی بەرپرسانی پێ نەدا. ڕەنگە پەتای کڕۆنا ڕێگە نەدا جەماوەر ئەو جۆرەی کە پێویستە ماڵئاوایی لێ بکەن و ئەسپاردەی خاکی کەن بەڵام کورد بە گشتی و مەهاباد بە تایبەتی ماڵئاواییەکی بەشکۆی پێ قەرزدارە.



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران

0
0
پاسخ به این اظهارنظر

یونس ۱۳۹۹/۱/۱۸
بژیت کاک پژمان
0
0
پاسخ به این اظهارنظر

۱۳۹۹/۱/۱۸
شاعير نامره
0
0
پاسخ به این اظهارنظر

۱۳۹۹/۱/۱۷
یاڕەبی ڕۆحی شاد و یادی هەرمان بێ.
0
0
پاسخ به این اظهارنظر

هاوژان شاروێرانی ۱۳۹۹/۱/۱۷
خودا لێی خۆش بێ یاڕەبی،،،قەبری پڕ لە نوور و گوڵ و بێ،،،لە یەزدانی گەوره داوای عەفو و بەخششی بۆ دەکەم،،،بەڕاستی خەمبار و ناڕەحەتی کردین،،ڕێگای پڕ ڕێبوار،،یادی هەرمان

نظر خود را براي ما ارسال كنيد