تاريخ: ۱۳۹۸ شنبه ۲۴ اسفند ساعت ۲۱:۳۷ بازدید: 1675      نظرات: 0      کد مطلب: 14361

چوونە دەری منداڵ و مەترسی حەلاوەمەلاوە

ئارام ھیدایەت‌نیا(شاروێران)


بێ گومان بێ بایەخی و گرینگی‌نەدان بە ئاگادارێکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ناردنەدەری مناڵان بۆ حەلاوەمەلاوەی ئەوساڵ دەتوانێ ھۆکارێکی گەورەی لێ بێتەوە و ببێتە ھۆی تووش‌بوون و نەخۆشی بە کۆمەڵی خەڵکی ناوچەمان، بە تایبەتی لە ئاوایێکان کە خەڵک لەسەر ئەم بڕوایەن، بەھۆی قەدەغەبوونی ھاتووچۆ و ھەروەھا دیاریکردنی سنوور و بچووکی نێو گوندی خۆیان ئەم ڤایرۆسە ئەوان ناگرێتەوە.
 کۆرۆنا مەترسیدارە و ڕەچاونەکردن و خۆنەپارستن لەبەر ئەم ڤایرۆسە دەتوانێ لە کەسێک را بۆ کەسێکی‌تر، له ماڵێک را بۆ ماڵێکی‌تر یان ھەڵبەت لە گوندێکی را بۆ دیکەی گوندەکان و دە ئاکامدا ھەموو ناوچەمان بگرێتەوە.
ھەڵبەت لێکۆڵەری لەسەر جەستەی تووش‌بووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا وای دەرخستووە کە ئەم ڤایرۆسە ھۆی خەساری بێ گەڕانەوەی لەکارکەوتنی سیەکان و ھەروەھا لاوازی سیستێمی خۆگری دەبێتەوە کە گەر نەخۆش تیماریش بکرێ، خاڵەکانی ئەم نەخۆشییە تا دوایین ساتەکانی ژیان‌، دە جەستەی‌دا دەمێنێتەوە. واتا ڤایرۆسی کۆرۆنا خوێیەکە بەسەر زامەکانمان‌دا، با بە دەستی خۆمان خوێ بەسەر برینی خۆماندا نەپژێنین.
تکایە ئەم ماوەیە تا ئەم نەخۆشییە تێپەڕ دەبێ لە چوونەدەر و سەیران، بەسەرکردنەوەی خزم و کەس، چوون بۆ شوێنە گشتییەکان، ئاهەنگی سەری ساڵ و نەورۆز خۆ بپارێزین و بەتایبەتی حەلاوەمەلاوە و سەردانی ماڵەکان وەلا بنێین. ژیان گەلێک بە نرخە و پاراستنی ژیانی خۆت و بنەماڵەت و ھەروەھا گرینگی‌دان به ژینی ھاوڕێیان و دەوروبەرت ئەرکێکی ئەخلاقی و ھەڵبەت نیشتمانییە.
با بە دەستی خۆمان ژیانی خۆمان لەنێو نەبەین.



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد