تاريخ: ۱۳۹۸ شنبه ۲۴ اسفند ساعت ۹:۲۰ بازدید: 2983      نظرات: 1      کد مطلب: 14353

تۆمه‌تبارانی ڕووداوی خنكانی ئالان كوردی ده‌ستگیر كران


لە تورکیا سێ تۆمه‌تباری داواكراو له‌و ڕووداوه‌ی كه‌ بووه‌ هۆی خنكانی ئالان كوردی له‌ ده‌ریای ئیجه‌، ده‌ستگیركران. 
ئاژانسی فه‌رمیی توركیا بڵاویكرده‌وه‌، سێ تۆمه‌تباری داواكراوی ئه‌و ڕووداوه‌ی تیایدا ئالان كوردی، منداڵه‌ سێ ساڵه‌كه‌ی كۆبانێ. گیانی له‌ده‌ستدا و ته‌رمه‌كه‌ی له‌ كه‌نار ده‌ریا له‌ شارۆچكه‌ی بۆدڕومی سه‌ر به‌ پارێزگای موغڵا دۆزرایه‌وه‌، له‌ ئادانا ده‌ستگیركران و هه‌ریه‌كەیان به‌ 125 ساڵ زیندانی سزا دران.
هه‌ریه‌ك له‌ جوبرائیل ئه‌حمه‌د و ئه‌جه‌ویت بوله‌نت و عه‌لی جان كه‌ تۆمه‌تباری ڕووداوی ژێرئاو كه‌وتنی ئه‌و به‌له‌مه‌ن كه‌ له‌ ساڵی 2015دا 16 په‌نابه‌ری سووری هه‌ڵگرتبوو كه‌ ئالان كوردی له‌نێودا بوو و به‌ نیاز بوون به‌ڕێگه‌ی نایاسایی بپه‌ڕنه‌وه‌ بۆ یۆنان، شه‌وی ڕابردوو له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ئاسایشه‌وه‌ له‌ شارۆچكه‌ی كاراكاش له‌ ئادانا ده‌ستگیركران.
دوای ڕێكاره‌كانی ئاسایش، تۆمه‌تباره‌كان ڕه‌وانه‌ی دادگا كران و له‌لایه‌ن دادگای سزای قورسی بۆدرومەوە له‌ڕێگه‌ی سیستمی ده‌نگ و ره‌نگه‌وه‌ دادگایی كران و به‌ تاوانی ''كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست''ـی پێنج كه‌س، هه‌ریه‌كەیان به‌ 125 ساڵ زیندانی سزا دران.
پاش ته‌واوبوونی ڕێكاره یاساییە‌كان، تاوانباران گوازرانه‌وه‌ بۆ گرتووخانه‌.



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران

0
0
پاسخ به این اظهارنظر

۱۳۹۸/۱۲/۲۶
تمام جنایتکاران عالم بایدتاوان اعمال خودرابس بدهند

نظر خود را براي ما ارسال كنيد