تاريخ: ۱۳۹۸ يکشنبه ۴ اسفند ساعت ۲۰:۴۱ بازدید: 1976      نظرات: 1      کد مطلب: 14231

بۆچی نابێت پێش خه‌وتن مۆبایل بەکاربهێنیت؟


بەکارهێنانی مۆبایل لەم ساڵانەی کۆتاییدا بە رێژەیەکی بەرچاو زیادی کردوە، بەشێوەیەک زۆر کەس ئالودەی بەکارهێنانی بونە، تەنانەت لە کاتی خه‌وتن دوریناخەنەوە لە خۆیان، ئەمەش دەبێتە هۆی زیان گەیاندن پێیان، چەندین کێشەی تەندروستی لێدەکەویتەوە و کاریگەری نەرێنی دەکاتە سەر چاوەکان.
یەکەم: کاریگەری دەکاتەسەر ماوەی نوستن
ئەو روناکیە شینەی لە شاشەی مۆبایلەکەوە دەردەچێت کاریگەری دەکاتە سەر بەرهەم هێنانی میلانین، کە میلانین یەکێکە لەو هۆڕمۆنانەی یارمەتی تاک دەدات بۆ ئەوەی بەباشی بخەوێت و کاتی نوستنی رێک بێت.
دوەم: کاریگەری دەکاتە سەرچاو
لەبەر ئەوەی ئەو روناکیە شینەی مۆبایلەکە راستەوخۆ لە چاو دەدات، دەبێتە هۆی ئازار و ماندوبونی چاو، ئەگەر لەسەر بەکارهێنانی بەردەوام بیت دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە بینایی چاوەکان، هەروەها زیان بە تۆڕی چاو دەگەیەنێت.
سێیەم: مەترسی توشبون بە خەمۆکی زیاد دەکات
بەکارهێنانی مۆبایل پێش نوسن تەنیا کاریگەری لەسەر جەستە نییە، بەڵکو کاریگەری لەسەر دۆخی دەرونی دەبێت، مەترسی توشبون بە خەمۆکی زیاد دەکات.
چوارەم: مەترسی توشبون بە شێرپەنجە زیاد دەکات
بەهۆی ئەوەی دەبێتە هۆی تێکچونی هۆڕمۆنەکانی جەستە و سیستمی خەو تێکدەدات، مەترسی توشبون بە شێرپەنجەی مەمک و پرۆستات زیاد دەکات.
پێنجەم: یادەوەری لاواز دەکات
بەگشتی بەکارهێنانی مۆبایلی زیرەک لە هەرکاتێکدا بیت کاریگەری لەسەر مێشک دروست دەکات، بەڵام کاتێک پێش نوستن بەکاریدەهێنیت وادەکات بەباشی نەخەویت و لە رۆژدا یادەوەریت لاواز ببێت، سەرنجت لەسەر چاواردەورەکەت کەم بێت.


برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران

0
0
پاسخ به این اظهارنظر

ساکار ۱۳۹۸/۱۲/۳
به راستی قسه کان زورباشن بلام که س جویی له ناگره امن بوخوم هرکه س دبینم شه وانه گوشی پیه زوری په دله م براستی زورجه ی مترسیه

نظر خود را براي ما ارسال كنيد