تاريخ: ۱۳۹۸ جمعه ۲ اسفند ساعت ۱۴:۵۴ بازدید: 1270      نظرات: 0      کد مطلب: 14227

بەشی ناوەوەی کەشتییەکەی بیل گەیتس "خەیاڵییە" و تێچوەکەی 650 ملیۆن دۆلارە


بیل گەیتس، کە یەکێکە لە هەرە دەوڵەمەندەکانی جیهان لە ئێستادا دەخوازێت یەکەمین کەشتی تایبەتی خۆی لە جیهاندا کە بە هایدرۆجین کار دەکات بەرهەمبهێنێت و بۆ ئەوەش تێچوەیەکی بەرچاوی بۆ تەرخانکردوە.

بیل گەیتس کە هاوکات دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفتە دەبێتە یەکەمین کەس کە بوەتە خاوەنی کەشتییەکی بەو تایبەتمەندیانەوە، کەشتییکە بە جۆرێکە مەلەوانگەیەک، شوێنی نیشتنەوەی فڕۆکە، بنکەیەکی تەندروستی و شوێنی وەرزشکردنی تێدایە.

لەو بارەیەوە رۆژنامەی گاردیان بڵاویکردوەتەوە، تێچوی کەشتییەکە دەگاتە 644  ملیۆن دۆلار و درێژیەکەی 112 مەترە، بۆ یەکەمجاریش ئەو کەشتییە لە پێشانگای ساڵانەی کەشتییەکاندا لە مۆناکۆ پیشاندراوە کە لەلایەن کۆمپانیای "سينۆت"ی هۆڵەندییەوە دیزاینکراوە.
هەروەها کەشتییەکە لە پێج نهۆم پێکهاتوە و 14 کەس لە خۆدەگرێت لەگەڵ 31 کەس لە کارمەندانی خزمەتگوزاری، تایبەتمەندییەکی دیکە کەشتییەکە ئەوەیە دۆستی ژینگەیە  و لە رێگەی وزەی هایدرۆجینەوە کار دەکات. 
جیاوازی سەرەکی کەشتییەکەش ئەوەیە  لە دو نهۆمی بەشی خوارەوەیدا شوێنێک بۆ هەڵگرتنی خۆراک بە بڕی 28 تەنی هەیە و بەبونی سیستەمێکی سارد و گەرمی روپۆشکراوە، چاوەڕوان دەکرێت ساڵی 2024  کەشتییەکە یەکەم گەشتی خۆی لە شاری لەندەنەوە بۆ نیویۆرک ئەنجام بدات بەبێ ئەوەی دوبارە پێویستی بە وەزپڕکردنەوە هەبێت.

بیل گەیتس کە لە ئێستادا تەمەنی 64 ساڵە و لە ریزبەندی دوەم دەوڵەمەنترین پیاوی جیهاندایە،  سامانەکەی بە 118 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت، گەیتس و خێزانەکەی زۆربەی کات بۆ پشوەکانیان کەشتییە گرانبەهاکانیان بە کرێ گرتوە و خاوەن کەشتی خۆیان نەبون، پێشوتریش لە گەشتیكدا بۆ ناوچە گەشتیارییەکانی ئیتاڵیا ئەو کەشتییانەی بە کرێیان گرتوە بەهاکەی 330 ملیۆن دۆلار بوە.




ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد