تاريخ: ۱۳۹۵ شنبه ۲۰ آذر ساعت ۱۷:۳۱ بازدید: 252      نظرات: 0      کد مطلب: 2412

قوتبه‌دین سادقی لە فیلمی دایان ڕۆڵ دەگێرێت


به‌ ڕاپۆرتی هاژە لە گێڕانەوە لە مێهر، بێهروز نورانی پوور له‌ هاوکاری که‌ماڵ ئایان، نووسه‌ری کوردی تورکیا و قوتبه‌دین سادقی بۆ به‌رهه‌م هێنانی فیلمی دایان هه‌واڵی دا.

بێهروز نورانی پوور، ده‌رهێنه‌ری سینه‌مایی کورد له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری مێهر سه‌باره‌ت به‌ دواین فیلمه‌که‌ی خۆی وتی: له‌م دواییەدا که‌ماڵ ئایان که‌ نووسه‌رێکی ناسراوی تورکیایه‌ بۆ فیلمی دایان هاوکاریمان ده‌کات، ئه‌و نووسه‌ری زۆربه‌ی فیلم نامه‌کانی سینه‌مای تورکیایه.

نورانی پوور زیادی کرد: هه‌روه‌ها جێگه‌ی شانازییه‌ که‌ ڕایگه‌یه‌نم دوکتور قوتبه‌دین سادقیش له‌ به‌رهه‌م هێنانی ئه‌م فیلمه‌دا یارمه‌تیمان ده‌دات، ئه‌و بێجگه‌ له‌ ڕاوێژدان، لە فیلمه‌کدا ڕۆڵیش ده‌گێڕێت.

ئه‌و زیادی کرد: له‌ ئێستادا فیلم نامه‌که‌ی دایان ئاماده‌ بووه‌ و ئێمه‌ له‌م دواییه‌دا مۆڵه‌تی به‌رهه‌م هێنانی ئه‌م فیلمه‌مان وه‌رگرتووه، که‌واته‌ لام وایه‌ بۆ ۱۰ ڕۆژی دیکه‌ بتوانین به‌رهه‌م هێنانی فیلمه‌که‌ ده‌ست پێبکه‌ین، شوێنی فیلم هه‌ڵگرتنی ئه‌م فیلمه‌ تورکیا و ئێران ده‌بێت، به‌ڵام وه‌ک پێشتریش وتم هیچ ئه‌کته‌رێکی دیاری ئێرانی ڕۆڵی تێدا ناگێڕێت.

ئه‌م ده‌رهێنه‌ره‌ له‌ درێژه‌دا وتی: فیلمی دایان فیلمێکی جاده‌ییه‌ و به‌شه‌ ناوخۆییه‌کانی له‌ ئێران و به‌شه‌ بیانییه‌کانی له‌ تورکیا به‌رهه‌م دێت، هه‌ڵبه‌ت زۆربه‌ی به‌شه‌ ناوخۆییه‌کان له‌ کوردستان و ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا فیلمیان لێ هه‌ڵده‌گیردرێت.

ئه‌م ده‌رهێنه‌ره‌ سنه‌یه‌ که‌ لەم دواییانەدا خه‌ڵاتی باشترین فیلمی به‌ڵگه‌یی فه‌ڕه‌نسای پێ بەخشراوه‌ ،جه‌ختی کرد: دایان ڕه‌وایه‌تی ده‌رنجامه‌کانی شه‌ڕه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین، له‌ ڕاستیدا ئه‌م فیلمه‌ ئه‌زمونی ئه‌و که‌سانه‌یه‌ که‌ شه‌ڕیان به‌ چاوی خۆیان دیوه.

ئه‌و له‌ کۆتاییدا به‌ مێهری وت: پڕۆسه‌ی فیلم هه‌ڵگرتنی فیلمی دایان له‌ ۴۵ به‌شدا ته‌واو ده‌بێت، سه‌باره‌ت به‌ ناوی فیلمه‌که‌ش ده‌بێت بڵێم که‌ دایان به‌ مانای چاودێڕ و پاراستنه‌ و ناوی هیچکام له‌ که‌سایه‌تییه‌کانی فیلمه‌که‌ش نییه.




ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد