تاريخ: ۱۳۹۸ سه شنبه ۲۴ دي ساعت ۱۸:۳۳ بازدید: 1091      نظرات: 0      کد مطلب: 14131

هه‌شت رێنمایی زانستی کاریگەر بۆ ئارامکردنەوەی دەرون


 بە گشتی هەمو کەسێک کاتێک لە ژیانیدا بەربەست دێتە سەر رێگای هەست بە نیگەرانی و سترێس دەکات، پێویستە دەرونی ئارام بکاتەوە بۆ ئەوەی بتوانێت هەست بە باشتر بون بکات و ئاسانتر ئەودۆخە تێبپەڕێنێت.

یەکەم: هەناسەدان
کاتێک بە قوڵی و هێواشی هەناسە دەدەیت دەرون ئارام دەبێتەوە، بۆ ماوەی چەند چرکەیەک چاوت دابخە و هەناسەی قوڵ هەڵبمژە، دوای چەند چرکەیەک هەناسە بدەرەوە، چەند جارێک دوبارەی بکەرەوە.

دوەم: تەماشاکردنی مەلەکردنی ماسی
دەتوانیت لە ماڵەوە تەماشای مەلەکردنی ماسی بکەیت، یارمەتیدەرێکی زۆر باشە بۆ هێمنکردنەوە و ئارامکردنەوەی مێشک، هەروەها یارمەتی کەمکردنەوەی پەستانی خوێن دەدات، لە توێژینەوەیەکی زانسیتدا دەرکەوتوە ئەو کەسانەی لە ماڵەوە ماسی بەخێودەکەن ئارامتر و دڵخۆشترن.

سێیەم: وەرزشکردن
تەنها پێنج خولەک وەرزشکردن یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی مێشک ئارام ببێتەوە و هەست بە ئاسودەیی بکەیت، دۆخی دەرونیت باشتر دەبێت، شەوان باشتر دەخەویت.

چوارەم: گوێگرتن لە میوزیک
دۆخی دەرونیت باشتر دەکات، سەرنجت زیاتر دەبێت، بەڵام پێویستە بە سەرنجەوە گوێبگریت.

پێنجەم: یارمەتیدانی کەسانی دیکە
پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانت باشتر دەبێت و زیاتر هەست بە دڵخۆشی دەکەیت، سترێست کەم دەبێتەوە، تەنانەت دڵت باشتر لێدەدات و کاریگەری ئەرێنی لەسەر سیستمی بەرگری لەش دەبێت.

شەشەم: پیاسەکردن لە شوێنی کراوە
پیاسەکردن لە شوێنی فراوان و سروشت وادەکات تاک باشتر توانای بیرکردنەوەی هەبێت، زیاتر پشو بە مێشکی بدات، لە توێژینەویەکدا دەرکەوتوە مانەوەی 20 خولەک لە باخچە یان پارک وادەکات زیاتر سەرنجت هەبێت.

حەوتەم: ماوەیەک پشو وەربگرە
بەردەوام بون لەسەر ئەو رۆتیناتەی ژیانت دەرونت ماندو دەکات، مانگی جارێک پێویستە چەند رۆژێک تەرخان بکەیت بۆ ئەوەی لە تەواوی ئەو رۆتیناتەی ژیانت دوربکەویتەوە و پشو وەربگریت، گەشت بکەیت، یان لەو شوێنە دوربکەوەرەوە.

هەشتەم: وێناکردن
یارمەتی ئارامکردنەوەی مێشک دەدات، بەوەی چاوت دابخەیت و بیهێنیتە پێش چاوت لەو شوێنەیت کە ئارەزوت لێیەتی، گوێبیستی دەنگی چۆلەکە و دەنگی شەپۆلی دەریا دەبیت، بەم شێوەیە ئارام دەبیتەوە.




ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد