لەو هەواڵەدا هاتووە کە بە هۆى هێرشەکەى پێشمەرگە و تەقینەوەى ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراوە دوو پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان گیانیان بەخت کردووە و نزیکەى حەوت پێشمەرگەش برینداربوونە.
ئەمەش لە دواى ئەوە هات کە ئەمشەو داعش لە گوندەکانی (زەنجەلی، پیر ئەحمەد و عەبود) ەوە لە ڕۆژئاوای دووزخورماتوو، هێرشیان کردە سەر ئەو سێ گوندە و کۆنتڕۆڵیان کرد.
لە ئەنجامی هێرشی داعش و شەڕەکانی نێوان حەشدی شەعبی و چەکدارانی داعش لەو سێ گوندە ٢٠ چەکداری حەشدی شەعبی گیانیان بەخت کردووە کە مستەفا حەسەن بەڕێوەبەری پۆلیسی دووزخورماتوو و جێگرەکەیی و چەندی ئەفسەرێکی پۆلیسی تێدایە و تائێستاش ژمارەی بریندارەکان نەزانراوە.
سه رچاوه: میهر