تووتن بەرهەمی وەڵاتانی چەوسێنەرو ئیستێعمارە کە بۆ چەوساندنەوە و ئیستێعمارو ئیستسماری گەلان و نیشتیمانەکەیان بۆ ڕۆژهەڵاتی نێوە ڕاست، یەک لەوان کورد و کوردستان هێنایان...
تووتنەوانانی ئێمە ئەوکات لە کۆڵبەرانی ئێستا چەوساوەتر بوون... لە پێش چاندن دا تووتنەکەیان لێ دەکڕین و کاتی بەرهەم هەڵگرتن لێ یان دەکردنە پلە دوو و پلە سێ و ئەو پارەو دراوەی دەبووایە
پێیان دابان یا درەنگ دەدرا یا هەر نەیان دەدانێ و دم لە پووشیان دەکردن ...
زۆربەی خەڵک فێری کێشانی سیگار ببوون و سیگار کێشان سەرەڕای ئەوەی زیانی بۆ تەندرووستی مرۆڤەکان زۆر بوو... ببوو بە هۆی ژێست و قیافەگرتن و زۆرتر پیاوان سیگاریان دەکێشا ... چەندە زۆر بوون ئەو لاوانەی بە دزی جگەرەیان دەکێشاو جاروبار کە لێ یان ئاشکرا دەبوو دەکەوتنە بەر کوتک و شەق و زللـە و تەنانەت لە ماڵیش دەردەکران...
ئێستا سیگارکێشان عەیبێکی گەورەیەو مادەی هۆشبەری دەستکردو پیشەسازی و نێرگەلەی پڕ لە تووتنی سازکراو لە پەینی گوێدرێژو هەزاران مادەی نەناسرای مەترسیدارو بڤـــــــە (خەتەرناک) بوونە دیاردە (مـــــــۆد) و بە داخەوە خەریکە هۆڵ و پەردوو ڕێنک و ڕەگ و ئەستوونی کۆمەڵگا هەڵدەوەشێنێ...
بەڵام بە بینینی تووتن و پەڕ و دەستە لەرزۆکەکانی ئەو وێنانە تای ماشەری بیرەوەری ڕادەنگێوین و دایک و بابی خۆمان وەبیر دێتەوە کە لە پەنا سۆبەو ئاگردانی داران و لە چوار دیواری دیوە سواخ کراوەکان و لە بەر بەڕۆچکەو و دیوەخان و کۆ بوونەوەکان دا پەیتا پەیتا جگەرەیان دەپێچاوەو هەمیشە چڕەدووکەڵیان لە سەربوو و بەرگ و پۆشاکیان کون کون ببوو و ژێر سیغاریان پەنا سۆبەو تەنیشت ئاگردان و کون و کەلێنی دیوارە بەردەکان بوو ... ساڵێ جارێک ئەگەر ڕاخەری ماڵێ هەڵدەدرانەوەو دەیانتەکاندن و ماڵ خاوێن دەکرایەوە ژێر بەڕە و ڕاخەرەکان پڕ لە تۆزی تووتن و سووتوی سیغار بوو....
یادیان بەخێر...
ئەرک و پێویستە هەموو خوێندەوارێکی کورد شێعری تووتنەوانی مامۆستا ئاوارە لانی کەم جارێک بخوێنێتەو...
تێبینی:
ڕەنگە خوێنەران بڵێن ئەو بابەتە کۆنانەچن باسیان دەکات... ئێستا سەردەمی زانیاریە...
بەڵام ئەو مەبەستانەم هەن
۱ـ لە فەرهەنگ و کولتووری خۆمان دوور ناکەوینەوە
۲ـ ژیان و کارو پیشەی باپیرانمان دێنینەوە یاد
۳ـ هەر نووسراوەیەکی لەو شێوەو بابەتە پڕەلە وشەی ڕەسەنی کوردی کە نەوەی نوێ یان پێ ئاشنا دەکەین
و