تاريخ: ۱۳۹۸ جمعه ۲۹ آذر ساعت ۹:۲ بازدید: 1598      نظرات: 0      کد مطلب: 14054

ئەحمەد مەندە" شمشاڵ ژەنی کۆڕو کۆبوونەوەو شەقامەکانی سەردەشت

حاجی عەبدۆڵڵا حەمزە


ئەحمەد مەندە شمشال ژەنێکی هەژارو دەستکورت بوو... بە گێڕانی چایی بە دووکان و شوێنی پیشەی شەقامەکانی شارو نێو پارک و گۆڕەپانە گشتیەکان د بژیوی ڕۆژانەی خۆی و بنەماڵەی دەست دەکەوت... زۆر جار کە ماندوو دەبوو لەو "دیو"ەی کە لێواری شەقام و پەنا پارکی دەروازەی شار (پارکی منداڵان) چای ساز دەکردو خاوەن پیشەکانی دەورو بەرو هێندێک هاوڕێ و پیرو پەک کەوتە لەلای مام ئەحمەد چایان دەخواردەوە... ئەو دیوە شارەوانی بە کرێ بۆ دانانی چایخانە بە مام ئەحمەدی دابوو...
مام ئەحمەدو شمشاڵەکەی مردن... شمشاڵەکەی چەند مانگێک دەبوو پێش مام ئەحمەد مردبوو... چونکە مام ئەحمەد نەخۆشی سەختی هەبوو و نزیک ساڵێک بوو توانای تووڕاندن دە شمشاڵەکەی نەمابوو... زۆر جاران مام ئەحمەد له وچان و پشووی کارەکەی دا بە تایبەت ئێواران لە نێو چایخانەکەی چەند هەوایەکی بە سۆزی لە ناخەوە بە شمشاڵەکەی دا دەچڕین و داروبەردو شەقام و خەڵکی دەخستنە جۆش... لە ماوەی نەخۆشی دا کەم کەس هەبوون لێی بپرسن... دەبوو دەستە چرچ و بێ هێزەکانی کە بە نەخۆشیش بۆنی چایان لێ دەهات بە دەستی پڕ لەهاوکاری مرۆڤە دەست ڕۆیشتووەکان نەوازش کرابان... بەڵام تەنیا هونەرمەندان و شاعیران لێ یان پرسی ...
مام ئەحمەد مردوو... شمشاڵێک کە بە بێ دەنگی هەتا دووایین چرکەکانی ژیان لە پەنا جەستەی نەخۆشی هەڵپەسێردرابوو هەر هاوڕێی بوو ... ئەو شمشاڵە جارو بارە بە دەست و پێی کەسانێک دەکەوتە زەوی و زرینگەی لێ دەهات ... ئەو زرینگە زمانی حاڵی شمشاڵەکەی بوو  کە دەیگووت ئەحمەد هەستە تێم تووڕێنە ... ئەحمەد پشووە سوارەکانت دەربڕەو  با لە سەر لێوە گوپک کراوەکانت ببنە نەفخی ‌صور و  نەهێڵن شمشاڵێک بمرێ... کەچی ئەحمەد مردو شمشاڵ مردوو  "چای ئەحمەد"یش بوو  بە لاپەڕەیەک لە مێژووی شاری سەردەشت



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد