تاريخ: ۱۳۹۸ پنج شنبه ۲۸ آذر ساعت ۱۷:۵۷ بازدید: 1716      نظرات: 0      کد مطلب: 14050

شێوازی ڕۆشتن بەڕێگادا چی دەربارەی كەسایەتی دەردەخات؟


توێژینەوەیەك، لەلایەن كەیلەب باكەوە دەرچووە، كە پسپۆرێكە لەبواری تەندروستی  و لەش ساغیدا، شێوازەكانی ڕۆشتن و خێرایی بەراورد كردووە بە یەكتر، كە دەریدەخات ئایا ئەم شێوازی ڕۆشتنانە چۆن كەسایەتی خەڵك دیاری دەكەن.
كەسی پلە بەرز:
ئەگەر تۆ كەسێكی پلەباڵایت ئەوا بە ئاسایی خێرا دەرویت و متمانەت بەخۆت هەیە و سەرت بۆ ئاسمانە، زۆركات كەسە پلە بەرزەكان گرنگی بە چواردەوریان نادەن و بەئاسانی خۆیان دەكێشن بە خەڵكیدا.
كەسێكی خاو
ئەگەر لەم جۆرەیت ئەوا بەهێواشی ڕێدەكەیت و هەنگاوی خاو دەنێیت، لەگەڵ ئەوەدا ناتەوێت چاوت بە چاوی كەس بكەوێت لەچواردەور، چونكە ئەم جۆرە كەسانە زۆر گۆشگیر و شەرمنن، ئەمانە زۆریان دەوێت تاك پەیوەندی ببەستن لەگەڵ خەڵكیدا.
كەسی سیاسی
ئەگەر تۆ كەسێكی سیاسیت ئەوا بەشێوەیەك دەڕۆی، كە سەرت هەمیشە بەرزە، سنگت بۆ پێشەوەیە و شانەكانت بۆ دواوە، حەزت بە پێزانین‌و ستایشكردنە، هەروەها حەزت بە ململانێ و ئەزموونی نوێ هەیە، بەڵام زوو بێزار دەبیت.
كەسی ڕاڕا
ئەگەر كەسێكی ڕاڕابیت ئەوا زۆر بەهێواشی و بەئاگاوە دەڕۆیت، هەنگاوی كورت، بەڵام لەگەڵ ئەوەدا قاچت ڕادەكێشیت. 
ڕاڕایی و دوودڵی وات لێدەكات هەمیشە چاوەكانت لەزەوی بڕوانن و ناجێگیربن و هەمیشە هەست بەترس دەكەیت.
دەستخستنە ژێرباڵ
ئەگەر تۆ دەست دەخەتە ژێرباڵ و پاشان بڕۆیت، ئەوا مانای وایە حەز دەكەیت بەتەنیا بیت یاخود بە تەنیا بژیت. 
ئەم جۆرە ئاماژەیە بۆ لاوازی، دەڵێن ئەمە هەڵسوكەوتێكی ترسناكە بەتایبەت لەشەودا. چونكە ئاماژە  بەوە دەكەیت كە لاوازیت و دەكرێت هێرشت بكرێتە سەر.
هەنگاونانی قورس:
ئەم جۆرە ئەوە دەردەخات، كە هەست بە تووڕەیی و نائومێدی دەكەیت بۆیە بەم شێوەیە ڕێدەكەیت بەسەر زەویدا.
كەسێك لەیەك كاتدا دووشت ئەنجام دەدات
ئەم جۆرە كەسانە، كە بە ڕێدا دەڕۆن لەیەك كاتدا دوو سێ ئەرك ئەنجام دەدەن وەك تەلەفون كردن و خوێندەوەی گۆڤار، ئەمەش ئاماژەیە بەهێزی توانایان، كە دەوانن ژمارەیەك شت بەیەكەوە ئەنجام بدەن، ئەمانە دەتوانن كێشە چارەسەر بكەن ویارمەتی هاوڕێكانیان بدەن.



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد