تاريخ: ۱۳۹۵ پنج شنبه ۴ آذر ساعت ۱۵:۷ بازدید: 1604      نظرات: 0      کد مطلب: 2295

هه‌ناری زێڕینی ئۆستوراڵیا به‌ ده‌رهێنه‌رێکی کورد به‌خشرا


به‌ ڕاپۆرتی هاژه به گێڕانه‌وە له مێهر، هیوا ئه‌مین نژاد ده‌رهێنه‌ری لاوی کورد خه‌ڵاتی هه‌ناری زێڕینی باشترین ده‌رهێنه‌ری فستیڤاڵی فیلمه‌ ئێرانییه‌کانی له‌ ئۆستۆڕاڵیا پێ به‌خشرا.

شه‌شومین خولی فستیڤاڵی فیلمه‌ ئێرانییه‌کان له‌ وڵاتی ئۆستوراڵیا کۆتایی به‌ کاره‌کانی خۆی هێنا و شه‌ش فیلمی "خوات له‌گه‌ڵ ئانالۆگ"،  "لانتوری"، "ئان دێمی گرۆ"، "ئه‌ژدیها دێته‌وه‌"، "من"، "براکه‌م خه‌سره‌و" و "یه‌ک و کۆتایی" له‌م فستیڤاڵه‌دا خه‌ڵات کران.

فستیڤاڵی فیلمه‌ ئیرانییه‌کانی ئۆستورالیا له‌ ڕۆژی ۲۰ی ئۆکتوبره‌وه‌ تاکوو ۱۳ی ئۆکتۆبه‌ر له‌ شه‌ش شاری ئۆستۆرالیا به‌ڕێوه‌ چوو.

شارام موکری، فاتمه‌ موعته‌مد ئاریا، بێهروز وسوقی داوره‌کانی ئه‌م فستیڤاڵه‌ بوون.  

له‌م فستیڤاڵه‌دا هه‌ناری زێڕینی باشترین ده‌رهێنه‌ری ئێرانی به‌ فیلمی "خوات له‌گه‌ڵ ئانالۆگ" به‌خشرا، ئه‌م کورته‌ فیلمه‌ له‌ لایه‌ن هیوا ئه‌مین نژاد که‌ ده‌رهێنه‌رێکی کورده‌ به‌رهه‌م هاتووه.

هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی تایبه‌تی فستیڤاڵه‌که‌ش به‌ فیلمی ئه‌ژدیها هات به‌خشرا. فیلمی لانتوریش بووه‌ باشترین فیلم که‌ له‌ لایه‌ن به‌شدار بوونه‌وه‌کانی ئه‌م فستیڤاڵه‌وه‌ هه‌ڵبژێردرا.




ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد