تاريخ: ۱۳۹۸ چهارشنبه ۲۲ آبان ساعت ۱۸:۴۱ بازدید: 1774      نظرات: 0      کد مطلب: 12905
دڵی بۆ ماوەی چەند خولەکێک وەستاوە

زیندانیەکی هەتا هەتایی: مردوم و دەبێت ئازاد بکرێم


دوای ئەوەی زیندانیەکی هەتا هەتایی، دڵی بۆ ماوەی چەند خولەکێک لەلێدان دەکەوێت، داوای ئازادکردنی دەکات.
بینیامین شریبەر، لە ویلایەتی لۆوا-ی ئەمریکا لە نوێترین دانیشتنی دادگایدا داوای ئازادکردنی کردوە و وتویەتی، "دەبێت ئازاد بکرێم، چونکە من مردوم".
شریبەر، بە سزای زیندانی هەتا هەتایی لە گرتوخانە بەندکراوە و تاکە مەرجێک بۆ هێنانە دەرەوەی لە زیندان مردنیەتی، بەپێی پەڕاوی دادگاکەی کە زیاتر لە 20 ساڵ لەمەوبەر بڕیاری لێدراوە.
پزیشکەکان گومانی ئەوە دەکەن خۆی دەرمان خوارد کردبێت، تا بتوانێت وای پاشان بدات مردوە و لە زیندان هەڵبێت، دادوەرە تایبەتەکەشی دەڵێت بەپێی برگە یاسایەکان شریبەر سزاکەی تەواو بوە و دەبێت ئازاد بکرێت، ئەوەش دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەند خولەکێک دڵی لە لێدان کەوتوە.
بنیامین شریبەر لە ساڵی 1996 بەهۆی کوشتنی پیاوێک بە کلکە تەور دەستگیرکرا و سزای زیندانی هەتا هەتایی بەسەردا سەپێنراوە.



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد