لەگەڵ ئەوەی کارگ بە كەڕوو پۆلێن دەكرێت، بەڵام بەها خۆراكیەكانی لە ئاستێكی بەرزدان و سەرچاوەیەكی باشی ڤیتامین و ماددەكانزاییەكانە، لەژێر رۆشنای ئەو سودانەی قارچك هەیەتی پێویستەبڕێكی باش لە کارگ بخورێت.
بەها خۆراكیەكانی کارگ.
1. رێگە لەشێرپەنجە دەگرێت، هەبونی ماددەی دژە ئۆكسێنەر و مادەی سێلینیەم لە کارگدا وایكردوە تەواو گرنگ بێت بۆ رێگرتن لە شێرپەنجە،
2. قارچ خاوەنی ڤیتامینD كە رێگە دەگرێت لە گەشەكردنی خانە شێرپەنجەییەكان .
3.تەندروستی دڵ بەرەو پێش دەبات.
4. کارگ سەرچاوەیەكی باشی مادەی ڕیشاڵی و پۆتاسیۆم و ڤیتامینC كە دڵ بە تەندروستی دەهێڵنەوە.
5.کارگ خاوەنی بێتا گلوكانە كەرێژەی كۆلیسترۆڵ لە خوێندا كەمدەكاتەوە.
6. بەرگری لەش بەهێز دەكات.
7.هەردوو مادەی سێلینیەم و بێتا گلوكان سیستەمی بەرگری لەش چالاك دەكەن.
8. كێشی لەش رێكدەخات، ماددەی چیتین و بێتاگلوكان هەست بەتێربون زیاد دەكەن.