تاريخ: ۱۳۹۸ جمعه ۱۰ آبان ساعت ۲۰:۲۶ بازدید: 1484      نظرات: 0      کد مطلب: 12852

بەفیڕۆدانی خواردن لەسەرانسەری جیهان


بەشێكی زۆری خەڵك لەجیهاندا گرنگی بە كڕینی سەوزە و میوە دەدەن، بەڵام بەشێكی زۆری ئەو سەوزە و میوە كڕدراوە بێ سوودلێوەرگرتنی بەفیرۆ دەدرێت و دەخرێتە ناو تەنەكەی خۆڵەوە.
ڕێكخراوی كشتوكاڵ و خۆراكی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان  (فاو) دەڵێت: نیوەی سەوزە و میوەی بەرهەمهێنراوی جیهان بەفیڕۆ دەدرێت و دەیان میۆن برسی لەجیهاندا سوودی لێوەرناگرن .
ڕێكخراوەكە دەشڵێت: تێكڕای بەفیڕۆدانی گۆشت لە جیهاندا سالانە دەگاتە  ٢٠% ی بەرهەمهێنان، بەڵام بەفیڕۆدانی ماسی و خواردنە دەریاییەكان دەگاتە ٣٥% ، جگە لەوەی دانیشتووانی جیهان ٣٠% دانەوێڵە بەفیرۆ دەدەن .
بەڵام ئاستی بەرزی بەفیڕۆدان لەناو كێڵگەی سەوزە و میوەدایە، كە ساڵانە دەگاتە ٤٥% هەموو سەوزە و میوەی بەرهەمهێنراو خۆراك جیهان لەدەست دەچێت یان بەفیڕۆ دەدرێت .
بەفیڕۆدانەكە بەجۆرێكە، كە بەشێكی زۆری خوراكی بەكەڵك و پاك، لەناویدا سەوزە و میوە، بێئەوەی بەكاربهێنرێت بەجێدەهێڵرێت، یان لەناو ئاشپەزخانەی ماڵان و چێشتخانەكان فری دەدرێت .
بۆ بەشێكی زۆری خەڵك لەم هەسارەی زەوییە دەستكەوتنی خۆراك كارێكی ئاسانە، بەڵام بۆ ٨٢٠ ملیۆن كەس بەجۆرێكی ترە و بەدەست برسێتییەوە دەناڵێنن و ناتوانن هەروا بەئاسانی سكی خۆیان تیر بكەن .
فاو ئەوەش دەڵێت: كار لەسەر ئەوە دەكات زیاتر ڕێز لە خواردن بگیرێت، بەجۆرێك كەمكردنەوەی بەفیڕۆدانی خواردن دەبێتە هۆی بەكارهێنانێكی باشتری زەوییە كشتوكاڵییەكان و ئیدارەدانێكی باشتری سەرچاوە ئاوییەكان ، لەگەڵ كاریگەری ئەرێنی لەسەر گۆرانكاری كەشوهەواو ڕێگاكانی ژیان .



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد