به پێی هەواڵی هاژه، ڕۆژی دووشەممه 29ی ڕەزبه‌ری 98ی هەتاوی ڕێوڕەسمی پەردەلادان له‌سەر کۆمه‌ڵه چیرۆکی "هەڵه‌یه‌کی مێژوویی" له نووسینی مه‌نسوور مێهرجوویان به هیممه‌تی بنکه‌ی فەرهه‌نگی هونه‌ری ئه‌دەبی موکریانی مەهاباد (ئه‌نجومه‌نی ئه‌دەبی) و به بەشداری کۆمه‌ڵێک له نووسەران و ئه‌دیبان له ساڵۆنی ئیدارەی فەرهه‌نگ و ئیڕشادی ئیسلامی مەهاباد بەڕێوە چوو.
لە سەرەتای کۆڕەکەدا سیامه‌ند جەوانبەخت وەک بەرپرسی ئیدارەی فه‌رهه‌نگ و ئیڕشادی مەهاباد وێڕای بەخێرهێنانی میوانان، جەختی لەسەر ئه‌وە کردەوە که بۆ دابین کردنی ویست و خواستی هونه‌رمه‌ندان و ئه‌دیبان به پێی توانا و ئه‌رک له هیچ خزمه‌تگوزارییه‌ک چاوپۆشی ناکەن.
له درێژه‌دا جەلال پوورحه‌سه‌ن و شەویار گولابیئازەر وەک گوتاربێژانی کوڕەکه به گشتی له‌سەر چیرۆک و به تایبه‌تیش لەسەر کتێبی "هەڵه‌یه‌کی مێژوویی" وته‌کانی خۆیان ئاراسته‌ی بەشداربووانی کۆڕەکه کرد.
هەروەها مەنسوور مێهرجوویان نووسەری کتێب وتەکانی خۆی لە چەند خولەکێکدا ئاراسته کرد و وەک دوا بەش پەردە لەسەر کتێبه‌که هه‌ڵدرایه‌وە.
کۆمه‌ڵه چیرۆکی هەڵه‌یه‌کی مێژوویی وەک یه‌که‌م کتێبی چاپکراوی مه‌نسوور مێهرجوویان له تیراژی هەراز بەرگ له لایه‌ن نه‌شری گوتار چاپ و بڵاو کراوەته‌وە. ئه‌م کۆمه‌ڵه چیرۆکه له 91 لاپەڕەدا له‌خۆگری 13 چیرۆکی کورتی کوردییه.