تاريخ: ۱۳۹۸ چهارشنبه ۱۰ مهر ساعت ۱۱:۵۲ بازدید: 1413      نظرات: 0      کد مطلب: 12772

سودەکانی هەرمێ بۆ تەندروستی


بە پێی ڕاپۆڕتی پێگەی هەواڵی هاژە، میوەی ھەرمێ لەو میوانەیە کە چەندین سودی ھەیە بۆ تەندروستی، ھەروەھا مرۆڤ لە چەندین نەخۆشی دەپارێزێت، توێژینەوەکانیش دەریان خستوە کە ھەرمێ چەندین پێکھاتەی بەسودی وەکو ڤیتامین، کالسیۆم، ریشاڵ، کانزا، پۆتاسیۆم، مەگنیسیۆم و کاربۆھیدرات لەخۆدەگرێت.
یەکەم: رێگا لە توشبون بە نەخۆشی دڵ دەگرێت، دەوڵەمەندە بە ریشال رێژەی کۆلیسترۆل کەم دەکاتەوە و رێگا لە نەخۆشی دڵ دەگرێت.
دوەم: ھەرمێ مەترسیی توشبون بە شێرپەنجەی مەمك بەرێژەی %34 کەم دەکاتەوە، هەروەها مەترسی شێرپەنجەی قۆڵۆن کەم دەکاتەوە و خانەشێرپەنجەییەکان لەناودەبات.
سێیەم: هەستیاری کەم دەکاتەوە.
چوارەم: کۆنترۆڵی ئاستی شەکری خوێن دەکات.
پێنجەم: سیستمی بەرگری لەش بەهێزدەکات.
شەشەم: ئێسکی لەش بەهێزدەکات، بەسودە بۆ ئەو کەسانەی ئێسکە نەرمەیان هەیە.
حەوتەم: وزەی لەش زیاد دەکات.
هەشتەم: دەوڵەمەندە بۆ فۆلیک ئەسید و بەسودە بۆ خانمانی دوگیان.
نۆیەم: بەسودە بۆ ئەو منداڵانەی تازە لە شیر دەبڕێنەوە، هیچ ماددەیەی ترشی تێدا نیە، بەڵام نابێت بدرێت بەو منداڵانەی سکچونیان هەیە.
دەیەم: پەستانی خوێن هاوسەنگ دەکات.
یانزەیەم: بە ماوەیەکی کەم پلەی گەرمی لەش هاوسەنگ دەکات، بەسودە بۆ ئەو کەسانەی پلەی گەرمی لەشیان بەرز دەبێتەوە.



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد