له سه‌ره‌تا دا ده‌مهه‌وێ باسی سێ قۆناغ بکه‌م و ده‌ریبخه‌م که بۆ له نێوان ئۆ‌بژه و شت دا که‌لێن هه‌یه و ئه‌و که‌لێنه له چییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ؟
دواتر ڕه‌وتی مێژووی فه‌لسه‌فه‌ی ڕۆژئاوا له‌و سێ قۆناغه‌دا لێک بده‌مه‌وه و وه‌ک سێ قۆناغ لێی بڕوانم، هه‌ڵبه‌ت قۆناغی سێهه‌م پێویست به شی کردنه‌وه‌یه‌کی زیاتره و تێده‌کۆشم ئه‌و به‌شه له فه‌لسه‌فه‌ی ڕۆژئاوا به چه‌ندین لایه‌ن دابه‌ش بکه‌م که سێ لایه‌نیان بۆ لێکدانه‌وه‌ی مۆدێڕنیته و ڕه‌وشه‌نگه‌رین و یه‌ک لایه‌نیش تایبه‌ت ده‌بێ به پۆست مۆدێڕنیسم و شێوه‌ی ڕوانینی ئه‌وان به نیسبه‌ت ئۆ‌بژه و شته‌وه.
1 - سه‌ره‌تا تاریفی ئۆ‌بژه:
ئۆ‌بژه چییه؟ ئۆ‌بژه ئه‌و وه‌جهه یا ئه‌و ڕواڵه‌ته له شته که ده‌درێته به‌ر لێکدانه‌وه و له ئاکام‌دا ده‌ناسرێت یا ئه‌وه‌ی که له ڕێی کاره‌وه گۆڕانی به سه‌ر دادێت. هه‌ر بۆیه ئه‌و وه‌جهه له شت یا ئه‌و ڕواڵه‌ته ته‌واوی شته‌که نییه، تا هه‌میشه شت به‌شێکی له ئێمه شاراوه ده‌مێنێته‌وه که به‌رده‌وام قه‌وامی ناسینی ئێمه گرێ ده‌درێته‌وه به‌و هه‌ر جاره ناسینه‌ی به‌شێک له شت و ئه‌وه‌ش ئێپیێستمۆلۆژیای ئێمه تاریف ده‌کات که مه‌به‌ست له هه‌ر جاره‌ی ناسینی شت کام وه‌جهه. با چه‌ند نموونه بێنمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆچنه‌ی باسه‌که زیاتر بکرێته‌وه. بینایه‌ک ساز ده‌کرێت، مهه‌ندیسی مێعمار گرینگی به ڕواڵه‌تی بیناکه، ئاڕایش و دێکۆڕاسیوه‌نی نێو ماڵه‌که ده‌دات، مه‌هه‌نیسی نازری عومڕان گرینگی با سازه و که‌ره‌سته‌کانی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بینایه به ڕێژه‌ی پێویست موحکه‌م و له سه‌ر لاق بێت. موهه‌ندیسی ته‌ئسیسات گرینگی به شێوه‌ی که‌ره‌سته‌گه‌لێک ده‌دات که گه‌رما و سه‌رما، برق و هه‌رواتر چۆناییه‌تی ده‌رکردنی ئاوه‌ڕۆ و شته‌کانی په‌یوه‌ست ده‌دات. لێره‌دا بینایه‌که شته، به‌ڵام بۆ هه‌ر وه‌جهه‌ی که چاوی لێده‌کرێ و ده‌درێته به‌ر لێکدانه‌وه جیاوازه و هه‌ر جاره‌ی ڕووی ئه‌و زانستانه له ڕواڵه‌تێکی ئه‌و بینایه‌یه وه‌ک ئۆبژه‌یه‌کی لێکدانه‌وه‌یی.
2-ڕه‌وتی مێژوویی شت- ئۆ‌بژه وه‌ک سێ قوناغ
ئه‌و سێ قۆناغه‌ی له سه‌روو ئاماژه‌مان پێدا برتین له 1- سه‌رده‌می پێش چاخی به‌ردین و سه‌رده‌می پێش مرۆڤی هێمۆساپیه‌ن و نیاندرتاڵ،2 - سه‌رده‌می یونانی باستان تا پێش فه‌لسه‌فه‌ی ڕه‌وشه‌ونگه‌ری، تا بزانین چۆن گرینگی به ئۆبژه‌یه‌ک ده‌دات که قه‌وام و مانه‌وه‌که‌ی گرێ بداته‌وه به شت(سرووشت)ه‌وه؟،3 - له سه‌رده‌می مۆدێرنیته و ڕه‌وشه‌نگه‌ری، فه‌لسه‌فه چۆن ئیهتمام و گرینگی ده‌دات به ئۆ‌بژه که قه‌وام و مانه‌وه‌که‌ی بۆ سووژه ده‌گه‌ڕیته‌وه؟ پۆستمۆدێرنه‌کانیش چۆن دێن حه‌ولی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌وامی ئۆ‌بژه ده‌ده‌ن که پێیان وایه ئۆ‌بژه ته‌واو به ئیستعلایی کراوه؟ بۆیه له وه‌زعییه‌ت و دۆخێک که‌ڵک وه‌رده‌گرن تا قه‌وامی ئۆبژه‌ی ئیستعلایی له نێو ببه‌ن و له دڵی نواندنه‌وه سووژه به شت(سرووشت) گرێ بده‌نه‌وه.(هه‌ڵبه‌ت ئه‌و به‌شه به جێ ده‌هێڵم بۆ دواتر و له‌و نووسراوه دا ئیتر بۆی ناگه‌ڕیمه‌وه)
1-2- قۆناغی یه‌که‌م
با بزانین له که‌یه‌وه که‌لێن که‌وته نێوان سووژه و سرووشت، هه‌ڵبه‌ت له‌و به‌شه دا به ته‌واوی واتای وشه ناتوانین بڵێین سووژه چوون به خۆ ئاگایی نه‌گه‌یشتووه، به سرنج به‌وه‌ی سووژه بکه‌ری ناسکار(فاعل شناسا)یه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و تێکه‌ڵ بوونه ڕوو نه‌دات له‌و به‌شه دا سووژه به حه‌یوان-سرووشت ناوزه‌د ده‌که‌ین. حه‌یوان-سرووشت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئه‌جدادی ئینسانی ئێمه له دار و دره‌خته‌کان دابه‌زیون و پێداویستی مانه‌وه‌یان ئه‌وه‌ی خواستووه له سه‌ر لاق بوه‌ستن. حه‌یوان-سرووشت به پێی غه‌ریزه‌ی خۆی به‌هره‌ی له سرووشت وه‌رگرتووه و ژیان و مانه‌وه‌ی په‌یوه‌ست بووه به سرووشته‌وه. له‌و وه‌زعه دا حه‌یوان-سرووشت به‌شێک بووه له خودی سرووشت، دیسان هیچ خۆئاگاییه‌ک له گۆڕێ نه‌بووه بۆ ئه‌و بوونه‌وه‌ره تا به پێی ئه‌و دۆخه خۆی و جهانی ده‌وروبه‌ری ده‌ستنیشان بکات و بیناسێ، ته‌نیا جۆرێک له ئاگایی هه‌بووه وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێستا حه‌یوان و بوونه‌وه‌ره‌کانی دیکه هه‌یانه و بۆ به‌قا و مانه‌وه‌ی خۆیان پێویستیانه. به‌ڵام ده‌شکرێ لێره له جێی حه‌یوان-سرووشت به گێڕانه‌وه‌ی هێگێلی ته‌نیا له ئاگایی که‌ڵک وه‌رگرین. له‌و ده‌وره‌یه دا ئاگایی نه مێژووی هه‌یه و نه ئۆبژه‌یه‌کیش هه‌یه، بۆیه له‌و به‌شه دا هیچ ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کمان بۆ ئۆ‌بژه نه‌بوو و دۆخی ئه‌و بوونه‌وه‌ره ئیزنی ئه‌وه‌مان پێ نادات ئۆ‌بژه تاریف بکه‌ین.
2-2- قۆناغی دووهه‌م
دوای ئه‌وه‌ی حه‌یوان-سرووشت به خۆئاگایی ده‌گات چی ڕوو ده‌دات و ئه‌و خۆ ئاگاییه له کوێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت؟ مرۆڤی چاخی سه‌ره‌تایی و سه‌ره‌می به‌ردین له دوو شێوه‌وه به خۆ ئاگایی ده‌گات، یه‌ک ئه‌وه‌ی که شته‌کان ده‌کاته بابه‌تی لێکدانه‌وه و ده‌یانناسێ، دوو له ڕێگه‌ی کاره‌وه ئامراز درووست ده‌کات و ده‌توانێ شته‌کانی نێو سرووشت بگۆڕی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ به‌رژه‌وه‌ندی زیاتریان بۆی ببێت. له‌و قۆناغه دایه ئۆ‌بژه شکڵ ده‌گڕێ. ئیتر ئۆ‌بژه ده‌بێته هه‌مان شت که له تاریفی ئه‌و دا باسمان کرد که له ڕێگه‌ی لێکدانه‌وه و گۆڕینه‌وه به ده‌ست دێت. له شێوه‌ی یه‌که‌م دا شته‌کان له یه‌کتری جیاواز ده‌کرێنه‌وه وه‌ک وێنه‌ی گا، بزنه کێوی، فیل ، ئه‌وانه‌ی له دڵی ئه‌شکه‌وته‌کان مرۆڤی هێمۆساپیه‌ن و نیاندرتاڵ نه‌قشیان کردوون و دواتر هه‌ر کام له‌وانه نێوێکیان بۆ دیاری کراوه و له زمانیش دا جیاواز کراونه‌وه، لێره‌دایه که حه‌یوانه‌کانی نێو سرووشت بوون به ئۆبژه‌ی مرۆڤ، هه‌ر چه‌ند ئه‌و سه‌بت و زه‌بته سه‌ره‌تا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی مرۆڤ بووه به‌ڵام ئه‌و نه‌قشانه وه‌ک ئادگارێکی هونه‌ری تا ئێستاش خۆیان به ئێمه نمایش ده‌ده‌ن، که‌واتا هه‌ر له گه‌ڵ گه‌یشتن به خۆئاگایی، سووژه له دایک ده‌بێ که قاییله به‌وه‌ی هه‌م بۆ به‌رژه‌وه‌ندی، شته‌کان له یه‌ک جیا بکاته‌وه هه‌میش له ڕێی نه‌قش کردنه‌وه هونه‌ری خۆی نیشان بدات، که‌وایه مێژووی هونه‌ر ده‌گه‌ڕێته بۆ مێژوویی به خۆئاگایی گه‌یشتنی سووژه واتا مرۆڤ.
له دووهه‌م بابه‌تیش دا مرۆڤ به گۆڕین له شته‌کان دا و سازکردنی که‌ره‌سه‌ی ڕاو، که‌ره‌سه‌ی ورد کردن و که‌ره‌سه‌ی شت کۆکردنه‌وه توانی به‌و خۆئاگاییه بگات که ده‌توانێ جهانی ده‌وروبه‌ر بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بگۆڕێت، هه‌ر ئه‌وه‌شه که هێگل پێی ده‌ڵێت: کار، به‌ڵام با بزانین ئه‌و ئۆبژه‌یه‌ی له هه‌ر دوو بابه‌ت دا ده‌خولقێ هه‌مان شت(سرووشت)ه؟ به دڵنیاییه‌وه نه‌خێر. لێره‌دا خۆئاگا هه‌م بابه‌تی لێکدانه‌وه‌یی هه‌یه و هه‌م ده‌توانێ له ڕێگه‌ی کاره‌وه گۆڕین به سه‌ر شته‌کان بێنێت و بیانکات به شتێکی نوێ که هه‌مان شتی سه‌ره‌تایی نین. بۆ نمونه: له لایه‌نی زمانییه‌وه بۆ هه‌موو داره‌کانی نێو سرووشت به هه‌موو جیاوازییه‌کانه‌وه وشه‌ی داری داناوه، به‌ڵام ئه‌و وشه‌ی داره له چوارچێوه‌ی چه‌مک دا ئاماژه نه به جیاوازییه‌کان ده‌کات و نه هه‌موو تایبه‌تمه‌ندی داره‌کان ده‌گرێته خۆی. ئه‌گه‌ر ئه‌وه درێژه بده‌ین که‌ڵافێکی دوور و درێژ ئه‌و چه‌مکانه دیاری ده‌کات که له زمان دا ته‌نیا به یه‌ک وشه دیاری کراون و جیاوازی و تایبه‌تمه‌ندی هه‌مه لایه‌نه‌ی شته‌کان له خۆ ناگرێت و ته‌نیا ئه‌و چه‌مکانه بوونه‌ته بابه‌تێکی گشتی و جهانشمول.
له‌و سه‌رده‌مه دایه که له نێوان مرۆڤ و سرووشت که‌لێنێک سازده‌بێت به نێوی ئۆ‌بژه، ئۆبژه‌یه‌ک که هه‌موو تایبه‌تمه‌ندی شته‌کان له خۆ ناگرێت، به‌ڵکه ئاستی ئه‌و ئۆبژه‌یه گرێدراوی سووژه و شته. هه‌ر وه‌ک له نمونه‌ی بیناکه دا باسمان کرد. له لایه‌کی دیکه‌وه مرۆڤ له رێی گۆڕین له شته‌کانی نێو سرووشت توانای ئه‌وه‌ی وه‌ده‌ست خست تا بتوانێ ژیار پێک بێنێ. مرۆڤ به ده‌سته‌مۆ کردنی به‌شێک له‌و شتانه‌ی سرووست بۆی پێک هێنابوو توانی ترسی به‌رده‌وامی له سرووشت داپۆشێ، ئیتر خه‌ریک بوو زانسته‌کان له ڕێی کاره‌وه پێک ده‌هاتن و کاره‌کانیش له ڕێی به ته‌خه‌سووسی کردنه‌وه سه‌رچه‌شنه‌کانی خۆیان دیاری ده‌کرد و بۆ هه‌ر کاره‌ی کارزانێک په‌یکه‌ره‌ی سرووشتی به قازانجی کۆی مرۆڤ ده‌گۆڕی.
به‌ڵام له‌و ڕه‌وه‌نده به دواوه تا سه‌رده‌می مرۆڤی نوێی ڕۆژئاوا قه‌وام و مانه‌وه‌ی ئۆ‌بژه گرێدراوی شته‌کانه، ئه‌وه‌ش ده‌توانین له دڵی ئۆستووره‌کان، فه‌لسه‌فه‌ی یونانی باستان و مه‌سیحییه‌تیش دا هه‌ر به‌و شێوه‌یه ناوزه‌د بکه‌ین، یانی ئۆ‌بژه به شته‌وه گرێ ده‌درێته‌وه، ئه‌و ڕه‌وه‌نده سووژه سووژه‌یه‌کی ئیستێعلایی نییه. له ئۆستووره‌کان دا هه‌ر وه‌ک زیاتری شرۆڤه و لێکدانه‌وه‌کان نیشانی ده‌ده‌ن، پێوه‌ندی نێوان مرۆڤ و سرووشت ئه‌وه‌نده به‌هێز بووه که ناتوانین به باشی له نێوان سرووشت و کرده‌وه‌کانی مرۆڤ جیاوازییه‌کی ئه‌وتۆ ببینین، بۆ نمونه: خوداکانی کێوی ئۆله‌مپ زیاترین مۆرکی مرۆڤی یونانیان پێوه‌یه و زیاتر له‌وه‌ی ماوه‌ڕایی بن مرۆڤێکی به‌هێزترن له ئاست مرۆڤێکی ئاسایی، دیسان چوون سه‌رچاوه‌ی زۆرتری هێزه‌کانی نێو سرووشت بۆ مرۆڤ دیار و ڕه‌وشه‌ن نه‌بوون ئه‌و خوداوه‌ندانه ته‌مسیلی هه‌ر یه‌ک له هێزه‌کانی سرووشت بوون یا یارمه‌تیده‌ری کرده‌یه‌کی خودی مرۆڤ.
له سه‌رده‌می ئه‌فلاتوون و ئه‌ره‌ستوو جۆرێکی دیکه له فه‌لسه‌فه هاته ئاراوه که به فه‌لسه‌فه‌ی مێتافیزیک ناسراوه، عاله‌می مۆسۆلی ئه‌فلاتوون نمونه‌ی به‌رچاوی ئه‌و ده‌وره‌یه، له‌و سه‌ر‌ده‌مه‌ش دا ئیعتبار و مانه‌وه‌ی ئۆ‌بژه بۆ شت(سرووشت) ده‌گه‌ڕێته‌وه، به سرنج به‌وه‌ی مێتافیزیا هه‌مان به‌شی سرووشته که مرۆڤ یا به هۆی ئه‌و ترسه‌ی له سرووشت بوویه‌تی یا ئه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی که نه‌یناسیون تێیایدا پێناسه ده‌کرێ، ئه‌وپه‌ڕ سرووشت هه‌مان ڕواڵه‌تی دیکه‌ی سرووشته که نه‌که‌وتوونه به‌ر تیشکی شناسینی مرۆڤ بۆیه تاریک و مات ده‌مێنێته‌وه. جهانێک له نیسێی ئه‌و جهانه‌ی ئێستا دا که ئیعتباره‌که‌ی نه‌ک له مرۆڤه‌وه به‌ڵکه له خودی شته‌وه به ده‌ست دێت. ئه‌وپه‌ڕ سرووشت هه‌مان لایه‌نی ناس نه‌کراو و ناده‌سته‌مۆکراوی سرووشته که نه له ڕێی لێکدانه‌وه‌ی مرۆڤه‌وه و نه له ڕێی کاره‌وه مرۆڤ نه‌یتوانیوه په‌ی پێ ببات.
له به‌شی ئایینی مه‌سیحییه‌تیش دا باشه ئاماژه‌که‌م به‌و گوزاره‌وه ده‌ست پێ بکه‌م. له ئایینی مه‌سیحییه‌ت مرۆڤ به گوناهه‌وه له دایک ده‌بێ، به‌ڵام بۆ؟ سه‌رچاوه‌ی ئه‌و گوناهه چییه؟ ئه‌رکی مرۆڤی ئیمانداری مه‌سیحی چییه بۆ شۆردنه‌وه‌ی ئه‌و گوناهه؟ ئاکامی ئه‌و مرۆڤه به کوێ ده‌گات ئه‌گه‌ر به‌رپرسیارێتی ئه‌و ئایینه‌ی هه‌ڵگرت و ئه‌خلاق و فه‌زیله‌ته‌کانی ڕه‌چاو کرد؟
گوناهی یه‌که‌م یا هه‌مان به گوناهه‌وه له دایک بوون ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چیرۆکی ئاده‌م و حه‌وا که له میوه‌ی قه‌ده‌غه‌کراویان خوارد و به خواردنی ئه‌و میوه‌یه مرۆڤ به زانایی گه‌یی، که هه‌مان خۆئاگاییه، به‌ره‌ی ئاده‌م و حه‌وا به‌و گوناهه‌وه له دایک ده‌بن که یه‌که‌م مرۆڤ ئه‌نجامیان داوه و ئێمه‌ش له رێی گوناهی ئه‌وانه‌وه به زانایی گه‌ویشتووین و هه‌مووی ته‌مه‌ن ده‌بێ حه‌ولی ئه‌وه بده‌ین ئه‌و گوناهه له خۆمان پاک بکه‌ینه‌وه، ئه‌رکی هه‌ر مه‌سیحییه‌ک له ته‌واوی ته‌مه‌ن دا حه‌ول دانه بۆ پاک و که‌م ڕه‌نگ کردنه‌وه‌ی ئه‌و گوناهه، ئه‌و حه‌وله که له ڕێی زاناییه‌وه ئیمکانی ئه‌وه بۆ مرۆڤ چێ ده‌کات تا له شته‌کان بگات. مرۆڤی ئیماندار به شه‌ریعه‌تی موبین ده‌بێ له ڕێگای پارێزگاری، پاکداوێنی و ئیخلاسه‌وه حه‌ول بدات که ئه‌و گوناهه بشواته‌وه، بۆیه له سه‌ره‌تای ژیانه‌وه غوسڵی ته‌عمید ده‌کرێ. ئه‌و حه‌وله‌یه که گۆڕینی به‌رده‌وامی ئۆبژه‌ی گوناهی لێده‌که‌وێته‌وه که ئاکامی پاک بوونه‌وه له‌و گوناهه گه‌یشتنه‌وه‌یه به وجودی خوداوه‌ندی که ته‌جه‌لییه‌که‌ی له جه‌سته‌ی عیسا مه‌سیح دا ده‌رکه‌وتووه. مه‌سیح هه‌مان ئۆبژه‌ی ئایینی مه‌سیحییه‌ته که ئیعتباره‌که‌ی بۆ وجودی خوداوه‌ند ده‌گه‌ڕێته‌وه، یانی ئینسان هه‌رچه‌نده له ڕێی شه‌ریعه‌تی موبینه‌وه مه‌سیح بناسێ به هه‌مان ئه‌ندازه خودا ده‌ناسێ، لێره‌دا ئیعتبار و خاوه‌ندارێتی مه‌سیح نه‌ک بۆ لایه‌نی مرۆڤ بوونه‌که‌ی به‌ڵکه وه‌ک به‌شێک له روحی خودا له جیسمی ئه‌و دا ده‌گه‌ڕێته‌وه. که‌وابوو مه‌سیح نمایشی سووژه‌ی ئینسانی نییه به‌ڵکه ته‌نیا جیسمی ئه‌وه که خوداوه‌ند خۆی تێدا ته‌جه‌لی ده‌کات.
3-3- قۆناغی سێهه‌م
سه‌رده‌می ڕه‌وشه‌نگه‌ری و مۆدێڕنیته
له سه‌رده‌می ڕه‌وشه‌نگه‌ری و مۆدێڕنیته دا نیشانی ده‌ده‌ین چلۆن گۆڕینی بنه‌ڕه‌تی له ئۆ‌بژه دا ڕوو ده‌دات و له جێی ئه‌وه‌ی ئیعتباری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئۆ‌بژه بۆ شت بێت به‌ڵکه بۆ سووژه ده‌گه‌ڕێته‌وه. به واتایه‌ک قه‌وام و ده‌وامی ئۆ‌بژه گرێ ده‌درێته‌وه به سووژه‌وه، ئه‌و گۆڕان و وه‌رچه‌رخانه له سێ لایه‌ن دا ڕوو ده‌دات، له فه‌لسه‌فه‌ی زانست، فه‌لسه‌فه‌ی پۆزێتیویستی و فه‌لسه‌فه‌ی ئێگزیستانسیالیزم.
به فه‌لسه‌فه‌ی دێکارت و کۆگیتۆ(من بیر ده‌که‌مه‌وه که‌واتا هه‌م) ئه‌و گۆڕانه ده‌ست پێده‌کات. کۆگیتۆ یا هه‌مان منی ئێستێعلایی که ده‌بێ به به‌ردی بناغه‌ی هه‌موو ناسینه‌کان و به واتایه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌و نه‌یناسێ له بایخ و ئیعتبار خاریج ده‌بێ. مرۆڤ له‌و سه‌رده‌مه دا ده‌ست ده‌کات به جیا کردنه‌وه‌ی حه‌وزه‌کانی شناسینی خۆی و ئیپیستمۆلۆژیا له حه‌وزه‌کانی زانست دا پێ ده‌گرێ، ئیتر حه‌کیمێک یا زانستوانێک ده‌ست ناکه‌وێ وه‌ک لێکده‌ره‌ووه‌ی ته‌واوی زانسته مرۆیی و سرووشتییه‌کان. زه‌ینییه‌ت یا سۆبژێکتیویته ده‌بێ به سه‌نگی محه‌کی ئیعتبار به‌خشی بۆ هه‌بوون.
ئه‌لف: له به‌شی فه‌لسه‌فه‌ی زانست دا که وه‌ک نوێ ئایینیه‌ک وایه، هه‌رچییه‌ک له ڕێی زانسته‌وه پێی ده‌گه‌ین ته‌واو جێی ئیعتباره، به‌ڵام چۆن بوو زانست توانی ببێت به نوێترین ئایینی مرۆڤ؟
زانست چۆن ئۆبژه‌ی خۆی ده‌ستنیشان ده‌کات؟ زانست له دوو ڕێگه‌ی ڕواڵه‌تی کردن(صوری کردن)و به نمونه‌یی کردن(مثالی کردن) ئۆبژه‌ی خۆی دیاری ده‌کات.
بۆ ڕواڵه‌تی کردن له ڕیازی که‌ڵک وه‌رده‌گرێ و بۆ نمونه‌یی کردن له هه‌نده‌سه. به‌ڵام ڕواڵه‌تی کردن له ڕێی ریازییه‌وه چۆن ئه‌نجام ده‌درێت؟ ئه‌و کاره به ساز کردنی ئه‌لگۆریتم چێ ده‌کرێت، له ئه‌لگۆریتم دا هه‌میشه له گه‌ڵ دوو به‌ش به‌ره‌وڕووین. لایه‌کی قه‌زییه‌که هه‌میشه سابت و پابه‌رجایه و لایه‌کی دیکه‌شی به‌ره‌و بێنه‌هایه‌ت ده‌گۆڕدرێ. بۆ نمونه: له سه‌بت کردنی جوڵه دا، شتاب و تووندییه‌که‌ی سه‌ره‌تا هه‌میشه سابته و دوایه ده‌کرێ هه‌ر ئه‌و تووندییه تا بێنه‌هایه‌ت ئه‌ندازه بگیرێت.
له‌و شێوه‌یه دا ئۆ‌بژه هه‌میشه بۆ ئه‌و ئه‌لگۆریتمه ده‌گه‌ڕێته‌وه که ده‌بێته ماکی پێوانه و ئه‌و ئه‌لگۆریتمه‌ش ته‌واو ئینتزاعی و به‌رهه‌می زه‌ینییه. هیچ پێوانه‌یه‌ک له مابه‌ینی ئۆ‌بژه و شت له ئارا دا نامێنێ. له به‌شی به نمونه‌یی کردن دا که له هه‌نده‌سه که‌ڵک وه‌رده‌گیرێ، شێوه و ئه‌شکالی هه‌نده‌سی هه‌میشه دوو بۆعدی و سێ بۆعدی له ڕێگه‌ی پێوانه‌ی ڕیازییه‌وه ڕه‌سم ده‌کرێن که ته‌قریبی ئه‌وانه وابه‌سته به‌و پێوانه‌یه که که‌ڵک وه‌رده‌گیرێ، هه‌رچی ئه‌و پێوانه‌یه زه‌رافه‌ت و دیقه‌تی باشتر و زیاتری ببێت، ته‌قریبه‌که له واقع نزیکتر ده‌بێته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش زیاتر له تێکنۆلۆژیا که‌ڵک وه‌رده‌گیرێ که که‌مترین ڕاده‌ی پێوانه‌ی هه‌ڵه‌ی هه‌یه.
به‌ڵام با بزانین له به نمونه‌یی کردن دا ئۆ‌بژه چی به‌سه‌ر دێت؟ له نمونه‌یی کردن دا شته‌کانی جهانی واقع که نزیکترین وێچونیان هه‌یه له گه‌ڵ شکڵ و شێوه‌ی هه‌نده‌سی، به‌سته‌رێک ساز ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شکڵه ئینتزاعیانه‌ی پێ پێوانه بکرێت، بۆ ئه‌وه‌ش حه‌وڵ ده‌ده‌ین له ڕێگه‌ی چێ کردنی شکڵه‌کانی هه‌نده‌سی فۆرموڵی به کار هاتوو بپێوین. بۆ نمونه: له سرووشت دا هیچ شکڵێک به ته‌واوی واتای پێوانه‌یی لووله‌ک(استوانه) نییه، بۆیه حه‌ول ده‌ده‌ین تا نزیکترین شکڵ له سرووشت یا هه‌مان شت بۆ ئه‌و پێوانه‌یه به‌ر ده‌ست بخه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ش هه‌میشه تێکنۆلۆژیا باشترین شته بۆ ئه‌وه‌ی که ئۆ‌بژه نیزیکترین خزمایه‌تی له گه‌ڵ شکڵه‌کانی ئینتزاعی سێ بۆعدی وه‌ک لووله‌ک په‌یدا بکات.
بێ: له به‌شی فه‌لسه‌فه‌ی پۆزێتویستی دا به یارمه‌تی وه‌رگرتن له زانستی ڕیازی ئه‌وه‌ی سووژه توانیبایه‌ی ئیسباتی بکات ئه‌سڵ بوو، ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه ئه‌و ئیسباته بایه مۆرکی غه‌یره مه‌نتقی ده‌خوارد و ده‌خرایه لایه‌که‌وه و جێی ئیعتبار نه‌بوو، بۆیه ئه‌وان په‌یڕه‌ویان له مه‌نتق ده‌کرد بۆ ئیسبات یا ڕه‌دی گوزاره‌کان. له به‌شی زمانیش هه‌ر به‌و شێوه‌یه چاو لێده‌کرا و گوزاره‌ی مه‌نتقی ئه‌و گوزاره‌یه بوو که توانیبایه‌ی له ڕێگه‌ی ئۆبژه‌یه‌که‌وه که ئه‌سڵ و قه‌وام پێدراو بوو لێکدانه‌وه‌ی بۆ کرابایه.
بونیادی پۆزیتیویسم ئه‌گه‌رچی له سه‌ر ئه‌زموون خوازییه، به‌ڵام ده‌بێ بۆ ئیسباتی هه‌ر قه‌زییه‌کی زانستی له ئیستقرا که‌ڵک وه‌رگیرێ، واتا ئه‌زموون خوازه‌کان قه‌زییه گشتی و عامه‌کان وه‌لا ده‌نێن. ئه‌زموون خوازه‌کان پێیانوایه ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه ئه‌زموونی هه‌ست(تجربه حسی) بێت و نه‌توانی به پێی زانستی ریازی و ئیستقرا حه‌لی بکه‌ی و وڵامی بده‌یه‌وه ده‌بێ بخرێته لایه‌که‌وه. ئه‌وان ته‌واوی مه‌فڕوزاتی ئه‌وپه‌ڕسرووشتیان وه‌لایه‌ک نا و له جه‌غزی لێکدانه‌وه‌ی خۆیان دووریان خسته‌وه.
ئیستقرا چییه؟ ئیستقرا شێوه‌یه‌کی مه‌نتقی وڵام دانه‌وه و حه‌ل کردنی قه‌زییه‌کانه که له‌و دا زه‌ین له قه‌زییه چکۆله و پاژه‌کانه‌وه به یه‌ک ده‌رئه‌نجامی گشتی ده‌گات. ئیستقرا ئه‌و ئیمکانه ساز ده‌کات تا له ڕێی ئه‌زموونێکی دیاریکراو بگه‌ینه یاسایه‌کی گشتی.
پۆزیتیویسم چۆن ئۆ‌بژه ده‌ناسێ و پێناسه‌ی ده‌کات؟ له هه‌ر دوو شێوه‌ی قه‌وامی ئیسبات کردنی شته‌کان له ڕێی ئه‌زموونی هه‌ستی و هه‌رواتر ئیستقرا، ئه‌وه زه‌ین و ئاوزه که ڕۆچنه‌ی وه‌رگری شته‌کانه. بۆیه له ئه‌زموون خوازی دا به سرنج به ده‌رئه‌نجامی قه‌زییه‌کان که له ڕێی لێکدانه‌وه‌ی پاژه‌کان به گشتییه‌تێک ده‌گه‌ین، ئه‌وه زه‌ینه به‌رده‌وام خه‌ریکه ئۆبژه‌کان دیاری ده‌کات، هه‌ر ئۆبژه‌یه‌کی گشتی له ڕێی ئیستقرا به ده‌ست دێت که کرده‌یه‌کی ته‌واو زه‌ینییه و به شێوه‌ی مه‌نتق به ده‌ست دێت. ئۆ‌بژه نه‌ک له ده‌ره‌وه ئه‌زموونی هه‌ستی به ده‌ست ناکه‌وێ به‌ڵکه ده‌قیق ئۆ‌بژه خواستی بۆ لای زه‌ین و سووژه‌یه، ئه‌زموون خوازه‌کان نیسبه‌تی ئۆ‌بژه بۆ فێنۆمێن ناگه‌ڕێننه‌وه به‌ڵکه ئه‌سڵ و بابه‌تی لێکدانه‌وه ده‌خاته گه‌وهه‌ری ئه‌زموونی هه‌ستی و وه‌ک قه‌زییه ده‌یانناسێنێ و له ده‌ره‌وه قه‌زییه‌کان ئیعتبارێک بۆ شته‌کان قاییل نییه. له پۆزێتیویسمی مه‌نتقی که سه‌ر به حه‌ڵقه‌ی ویه‌نه فیسوفه‌کانی ئه‌و به‌شه ده‌یانهه‌وێ ڕاستی هه‌ستی و زمان ته‌نیا له گوزاره‌کان دا لێک بده‌نه‌وه و بزانن کام قه‌زییه‌ی زمانی سادق و کامیان کازبه و مێتۆدی لێکدانه‌وه‌یی خۆیان به‌و شێوه‌یه له سه‌ر گوزاره‌کان داده‌ڕێژن و توێژینه‌وه‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن تا نیسبه‌تێک له مابه‌ینی گوزاره زمانییه‌کان و زانستی مه‌نتق پێک بهێنن. بۆیه ئه‌وان ده‌یان قه‌زییه که ئیمکانی ئیسبات کردنیان نه‌بێ ده‌خه‌نه لایه‌که‌وه و چوون لایان وایه ئه‌وانه به هه‌ڵه هاتوونه نێو زانستی مه‌نتق. بۆ نمونه کۆی فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌وپه‌ڕسرووشتی له جه‌غزی لێکدانه‌وه ده‌رده‌نێن چوون باوه‌ڕیان وایه ئه‌و قه‌زیانه نه سادقن و نه کازب، دیسان له ڕێی ئه‌زموونی هه‌ستیشه‌وه به ده‌ست نایه‌ن. ئه‌زموون خوازه‌کان به هۆی گرینگییه‌کی زیاده له حه‌د که به زانستی ده‌ده‌ن ده‌که‌ونه به ڕه‌خنه‌ی که‌سانێک که پێیانوایه ئه‌گه‌رچی پێوانه‌ی زانستی یارمه‌تییه‌کی زۆری به پێشکه‌وتی مرۆڤ داوه، به‌ڵام وه‌لانانی هه‌موو بابه‌ته‌کان به قازانجی زانست، به‌رهه‌می دوو گه‌وره شه‌ڕی جهانی لێکه‌وتۆته‌وه، ده‌قیق ئه‌و کاته‌ی ڕۆژئاواییه‌کان ده‌رکیان کردووه له زانست دا پێشکه‌وتی گه‌وره‌یان به ده‌ست هێناوه.
جێ: فه‌لسه‌فه‌ی ئێگزیستانسیالیزم
ئێگزیستانسیالیزم ڕه‌وه‌ندێکی فکری بوو بۆ دژایه‌تی له گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌ی نه‌ریتی که مرۆڤی وه‌ک دیتر شته‌کان ئه‌ژمار ده‌کرد، که‌چی ئێگزیستانسیالیسته‌کان باوه‌ڕیان وابوو جهان و هه‌بوون به مرۆڤه‌وه‌یه که ده‌ناسرێت. هه‌ر ئه‌و مرۆڤه ده‌بێته بابه‌تی سه‌ره‌کی ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه. ئه‌وان ته‌واو دژی به ئۆ‌بژه کردن و بۆ ئۆ‌بژه دیتنی مرۆڤه‌کان بوون وه‌ک دیتری شته‌کان. ئێگزیستانسیالیسته‌کان خۆیان به ده‌رهاویشته‌کانی سرووشته‌وه به‌ند نه‌ده‌کرد، به‌ڵکه خولیای ئه‌وان ئه‌و چه‌مک و ئۆبژانه بوون که مه‌قامی مرۆڤیان ده‌هێنایه ئاستی شناسێنه‌ری هه‌بوون. ئه‌و چه‌مکانه بریتی بوون له عه‌داڵه‌ت خوازی، به‌رابه‌ر خوازی، ئازادی و ڕه‌هایی. هه‌ر ئه‌وانه‌ش بوون به ئۆبژه‌ی لێکدانه‌وه‌ی ئه‌وان.
هه‌ر وه‌ک دیاره ته‌واوی ئه‌و ئۆبژانه ده‌رهاویشته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تین نه‌ک په‌یوه‌ست بوونیان به شت-سرووشته‌وه. پایه‌ی نه‌زه‌ری بیری ئێگزیستانسیالیسته‌کان "مرۆڤ هه‌موو شتێکه"یه، ئه‌و گووته‌یه ده‌یهه‌وێ ئیعتباری بوون ته‌نیا بۆ مرۆڤ بگه‌ڕێنێته‌وه. ئه‌وان له ڕێی هه‌بوون ناسییه‌وه پایه‌ی بۆچوونه‌کانی خۆیان پێناسه ده‌که‌ن و باسه‌کانیان سه‌باره‌ت به هه‌بوون و هه‌ستی سامان ده‌ده‌ن. به‌ڵام نه‌بوون و مه‌رگیش ئاوێته‌ی ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه ده‌بێ ئه‌وه‌ش له دڵی له‌خۆبێگانه بوونی مرۆڤی سه‌رده‌مه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێ. مرۆڤ به هۆی په‌ی بردن به جۆری هه‌ڵکه‌وته‌یی خۆی له نێو جهان ئاگاداری کۆتایی ژیانی خۆی و ناسکی دۆخی مانی خۆی ده‌بێ و به‌و شێوه‌یه ده‌رک به مه‌رگ و نه‌بوون ده‌کات. بۆ ئێگزیستانسیالیسته‌کان ئه‌وه‌ی ڕاسته‌قینه‌یه نه له ڕێگه‌ی عه‌قڵ به‌ڵکه له ڕێی ئه‌زموونی ژیندراوه‌وه به ده‌ست دێت. ئه‌و ئه‌زموونه‌ش بۆ مرۆڤ دایمه نسێی مه‌رگ و نه‌بوونی به سه‌ره‌وه‌یه.
ئێگزیستانسیالیسته‌کان به جه‌خت له سه‌ر مافی "هه‌بوون" و "هه‌ڵبژاردنی" که‌سه‌کان، دژایه‌تی له گه‌ڵ زانست خوازی، خۆمه‌داری و عه‌ینیه‌ت خوازی فه‌لسه‌فه‌ی نه‌ریتی ده‌که‌ن. ئه‌وان باوه‌ڕیان وایه جگه له مرۆڤ کۆی هه‌بوون هیچه، ئه‌وه مرۆڤه که بایخ هه‌م به خۆی و هه‌م به بوونیش ده‌دات. به بێ مرۆڤ هه‌بوون بۆشاییه‌که، به هیچ شێوه‌یه‌ک ئیمکانی شناسینی نییه. بۆیه ناتوانێ هیچ ئۆبژه‌یه‌ک له ده‌ره‌وه زه‌ین و ئیعتباری مرۆڤ بوونی هه‌بێ. ئه‌گه‌رچی جهانی ڕاسته‌قینه هه‌یه به‌ڵام ته‌نیا به هۆی سوبژێکتیویته‌ی مرۆڤه‌وه بایخی ناسین په‌یدا ده‌کات. که‌واتا کۆی هه‌بوون و جهانی ڕاسته‌قینه تا کاتێک هه‌یه که زه‌ین و روح هه‌یه. بۆیه ناکرێ له‌و فه‌لسه‌فه‌یه دا ئیعتبار و بوونی ئۆ‌بژه بۆ ده‌ره‌وه زینی سووژه بگه‌ڕێنینه‌وه، چوون ئه‌وه سووژه‌یه که کۆی ئیعتباری "هه‌بوون" دیاری ده‌کات.