تاريخ: ۱۳۹۵ شنبه ۲۲ آبان ساعت ۱۰:۱۹ بازدید: 1785      نظرات: 0      کد مطلب: 2241

ئێران بۆ گەشەی فەرهەنگی پێویستی به‌ کەسانی وەک مامۆستا هه‌ژار هه‌یه‌


بە پێ هەواڵی هاژە لە گێڕانەوە لە مێهر، جێگری ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ و ئاسایشی جێگیر له‌ ئێران وتی: ئاوڕ دانه‌وه‌ له‌ گه‌شه‌ی فه‌رهه‌نگی له‌ کوردستان له‌ هه‌موو که‌رته‌کاندا بابه‌تێکی پێویسته‌ و ده‌بێت یه‌که‌مایه‌تی بێت.

حه‌سه‌ن ڕه‌ستگار په‌نا،  له‌ میانه‌ی سه‌ردان له‌ ژووری میدیا و چاپەمەنییەکانی کوردستان له‌ بیست و دووهه‌مین پێشانگای چاپەمەنییەکانی ئێران وتی: کوردستان دەفرایەتی زۆر باشی هه‌یه‌ و ده‌بێت هه‌مووی  له‌ خزمه‌ت کردن به‌ خه‌ڵکی شاره‌که‌دا بن.

ئه‌و درێژه‌ی دا: توانستی کوردستان له‌ به‌شی فه‌رهه‌نگیدا زیاتر له‌ هه‌موو به‌شه‌کانی دیکه‌یه‌ و هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ ده‌بێت به‌رپرسان و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م پارێزگایه‌ هه‌وڵ بده‌ن تاکوو گه‌شه‌ی فه‌رهه‌نگی یه‌که‌مایه‌تی بێت و له‌ هه‌موو بواره‌کاندا بێته‌ دی. به‌ تایبه‌ت ئێمه‌ هه‌موومان به‌ باشێ ده‌زانین که‌ کوردستان که‌سایه‌تی زۆر به‌ ناوبانگی فه‌رهه‌نگی هه‌یه‌ و ده‌بێت له‌م که‌سانه‌ بۆ خزمه‌ت به‌م پارێزگایه‌ یارمه‌تی وه‌ر بگیردرێت.

ئه‌و جه‌ختی کرد: بۆ نموونه‌ ئێمه‌ که‌سی وه‌ک مامۆستا هه‌ژارمان هه‌یه‌ که‌ خزمه‌تی زۆری هه‌م به‌ زمانی فارسی و هه‌م کوردی کردووه‌، له‌م جۆره‌ که‌سایه‌تییه‌ گه‌ورانه‌ له‌ کوردستاندا زۆرن. ده‌بێت به‌رپرسانی پارێزگاکه‌ هه‌لی باش بۆ هاوکاری کردنی ئه‌م جۆره‌ که‌سایه‌تیانه‌ بڕه‌خسێنن.

ڕه‌ستگار په‌نا ئاماژه‌ی به‌ خه‌ڵکی کوردستان کرد و وتی: خه‌ڵکی کوردستان بۆ ئێران خوێنی زۆریان داوه‌ و ئه‌مڕۆش ده‌بینین که‌ چۆن ناوچه‌ کوردییه‌کان باشترین ئاسایش و سه‌قامگیریان هه‌یه‌ و خه‌ڵکی شاره‌ سنوورییه‌کان ئاسووده‌ن. له‌ حاڵێکدا ده‌بینین که‌ ناوچه‌که‌ چ دۆخێکی هه‌یه‌ و ئه‌مه‌ش دوژمنه‌کان به‌ پشتیوانی له‌ گرووپه‌ تووندڕه‌و و تیرۆریستییه‌کان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.

ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ مێدیاکانی کوردستان وتی: بوونی ئه‌و هه‌مووه‌ مێدیا جیاوازه‌ له‌م شاره‌ کوردنشینه‌کان جێگه‌ی شانازییه‌ و ئه‌مه‌ گه‌نجێکی گه‌وره‌یه‌ بۆ وڵاته‌که‌مان. ده‌بێت پشتیوانی له‌ چالاکی زیاتری مێدیاکان له‌ کوردستاندا بکه‌ین. به‌داخه‌وه‌ بڕێک مێدیا هه‌ن که‌ له‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی خواست و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرن و ئه‌مه‌ش جێگه‌ی لێکدانه‌وه‌یه‌.

جێگری ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ و ئاسایشی به‌رده‌وام له‌ ئێران له‌ کۆتاییدا وتی: بابه‌تێکی دیکه‌ که‌ به‌ لای منه‌وه‌ گرنگه‌، ئه‌وه‌یه‌ که‌ میدیاکان ده‌بێت بتوانن دۆخی کوردستان و شاره‌ کوردییه‌کان و نیازه‌کانیان بۆ سه‌رتانسه‌ری ئێرانییه‌کان بگوازنه‌وه‌ و له‌م ڕێگه‌وه‌ یارمه‌تی ئه‌م شارانه‌ بدرێت که‌ هه‌رچی زووتره‌ گه‌شه‌ بکه‌ن. له‌ ساڵانی ڕابردوودا هه‌وڵێکی باش بۆ سه‌رمایه‌دانه‌ری له‌ کوردستاندا کراوه‌ و هیوادارم هه‌رچی زووتره‌ هه‌ژاری له‌م ناوچه‌یه‌ بنبڕ بکرێت.

 




ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد