تاريخ: ۱۳۹۵ سه شنبه ۱۸ آبان ساعت ۱۹:۴۹ بازدید: 1617      نظرات: 1      کد مطلب: 2229

چه‌ند ‌خاڵی سرنج ڕاکێش لە سەر مێژووی هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماری ئامریکا


1. زیاتر لە دوو سەدەیە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا هەڵبژاردنی سەرکۆماری بەخۆیەوە دەبینێ کە لە یاسای بنەڕەتی ئەم وڵاتەدا هاتووە کە پاڵێوراو دەبێ لە ئامریکا لە دایک بووبێ یا لانی‌کەم 14 ساڵ لەوێ ژیانی کردبێ، تەمەنی پاڵێوراوی بۆ پۆستی سەرکۆمار لانیکەم 35 ساڵ دیاری کراوە.
2. شارۆمەندانی ئامریکایی بۆ هەڵبژاردنی سەرکۆماری هەمیشە لە نێوان مانگی ئاوریل تا مانگی دێسامبێر دەنگ دەدەن.
3. لە ساڵی 1845ی زایینی کۆنگرەی ئامریکا یاسایەکی پەسند کرد کە بەم پێیه هەڵبژاردن دەبێ لە ڕۆژی سێ‌شەممە، دوای یەکەمین دووشەممەی مانگی نۆڤامبێر بەڕێوە بچێ، کە ئێستاشی لەگەڵدا بێ ئەو بڕیارە هەر وەک خۆی ماوە.
4.جێژنی سەرکەوتنی حەوتەمین سەرۆک کۆماری ئامریکا "ئەندرۆ جەکسۆن" بە قەدرێک هاڵۆز و لە کۆنتڕۆڵ دەرچووبوو کە ناوبراو بە دزی لە کۆشکی سپی هاتبووە دەرێ و شەوی لە هۆتێلێک تێپەڕ کردبوو.
5. "نۆڕمەن تۆماس" لە حیزبی سۆسیالیستی ئامریکا لە مێژووی هەڵبژاردنەکانی ئامریکا زیاتر لە هەر کەسی دی خۆی پاڵاوتووە، ناوبراو نزیکەی 6 جاران هاتۆتە گۆڕەپانی کێبەرکێی دەسەڵاتداری کۆشکی  سپی بەڵام هیچ کات دەنگی پێویستی بە‌دەست نەهێنا.
6. "جۆرج واشینگتۆن" لە بوونی بە  سەرۆک کۆماری ئامریکا زۆر ترس و دڵە‌ڕاوکێ هەبووە، جۆرێک کە بە وەزیری بەرگری داهاتووی کابینەکەی گوتبوو کە گەیشتن بە پۆستی سەرۆک کۆماری بۆ وی وەک چوون بۆ سەر سەکۆی ئیعدامی خۆی دێتە پێش چاو.
7. کەڵک وەرگرتن لە سەمبولی (گوێدرێژ) لە حیزبی دێموکڕات بۆ سەردەمی سەرکۆماری "ئەندرۆ جەکسۆن" دەگەڕێتەوە کە ڕەخنەگرانی بە نیەتی بێحورمەتی، ئەویان بە "نێرەکەر" بانگ دەکرد، جەکسۆن وەک هەڵوێستێک ئەو نێوەی قەبووڵ کرد و وەکوو سەمبولی حیزبی دێموکڕات و نمادی ستادی هەڵبژاردنەکەی ناساندی تا بەو جۆرە دمی ڕەخنەگرەکانی ببەستێ.
8. کاریکاتۆریستێک بە ‌نێوی "تۆماس ناست" لە ساڵی 1874ی زایینی کاریکاتۆرێکی لە گۆڤارەکەیدا کێشاوە کە گوێدرێژێک لە لیباسی یەک شێردا نیشان دەدا کە ئاژەڵەکانی دیکەی وەترس و لەرزە خستووە. یەکێک لەو ئاژەڵانە فیلێک بوو کە کێشەری وێنەکە ئەوی بە (دەنگی کۆماری‌خوازەکان) ناودێر کرد، لەو دەمەوە "فیل" وەک نمادی حیزبی (کۆماری‌خوازی ئامریکا) ناو دەبردرێ.


برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران

0
0
پاسخ به این اظهارنظر

۱۳۹۵/۸/۱۸
كه ر يا سرده كه وه يا ده قوره ده چه قه

نظر خود را براي ما ارسال كنيد