بە پێ هەواڵی هاژە لە گێڕانەوە لە مێهر، له‌به‌ر کردنی جل و به‌رگی کوردی له ناوچه کوردنشینه‌کان له حاڵێکدا ڕووی له‌م که‌م بوونه‌وه کردووه که له‌به‌ر کردنی دوایین مۆده‌کانی جیهان له کوردستاندا ڕووی له زیاد بوونه‌وه و جێگه‌یان به جل و به‌رگی کوردی ته‌نگ کردووه.
جل و به‌رگی کوردی به‌شێکه له باشترین و ڕازاوه‌ترین جل و به‌رگی نه‌ریتی ناوچه‌که و ئه‌مه‌ش له لایه‌ن زۆربه‌ی شاره‌زاکانی بواری جل و به‌رگه‌وه دانی پێدا نراوه، به‌ڵام له‌مڕۆدا به داخه‌وه زیاتر له‌وه‌ی له‌به‌ر بکرێت، له ویترینی دوکانه‌کاندا ده‌بینرێت و بۆ جوانی داده‌نرێت.
له میانه‌ی ۲۰ ساڵی ڕابردوودا ئێمه ده‌بینین که له زۆربه‌ی بۆنه و فستیڤاڵهکاندا زانایان و هونه‌رمه‌ندانی کورد به جل و به‌رگی کوردیه‌وه ده‌چنه سه‌ر سێن و ئه‌مه‌ش ره‌نگی یه‌کجار جوانی به‌م ڕێوڕه‌سمانه داوه، به‌ڵام به پێچه‌وانه لاوانی کورد ڕۆژ له دوای ڕۆژ له جل و به‌رگی باو باپیرانی خۆیان دوور ده‌که‌ونه‌وه.
هه‌روه‌ها جل و به‌رگی کوردی له نێوان نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌شدا پێشوازییه‌کی باشی لێکراوه و له‌به‌ری ده‌که‌ن، بۆ نموونه کلاشی کوردی له زۆربه‌ی شاره‌کانی دیکه‌ی ئێرانیش فرۆشی هه‌یه و خه‌ڵکی له پێی ده‌که‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه له نێو خۆماندا لاوانی کورد به‌ره‌و جل و مۆده جیهانییه‌کان ده‌ڕۆن و ئه‌م ڕه‌وته ئه‌گه‌ر درێژه‌ی هه‌بێت له داهاتووییه‌کی نزیکدا جل و به‌رگی کوردی سه‌ر له مۆزه خانه‌کانه‌وه ده‌ردێنێت.
تاکوو کۆتایی ساڵه‌کانی ۷۰ی هه‌تاوی پارێزگای کوردستان و زۆربه‌ی ناوچه کوردنشینه‌کانی ئێران به جل و به‌رگی کوردیه‌وه ده‌ناسران و زۆربه‌ی گه‌شتیاره‌کان هه‌ر به بۆنه‌ی ئه‌م جل و به‌رگه جوانانه‌وه ده‌هاتنه کوردستان و پێیان خۆش بوو که خه‌ڵکی ناوچه‌که به هه‌مان جل و به‌رگی داب و نه‌ریتی خۆیانه‌وه ببینن، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێسته ئه‌مه نه‌ماوه و که‌متر شوێنێک ده‌دۆزینه‌وه که جل و به‌رگی کوردی له‌به‌ر بکه‌ن، به تایبه‌ت گونده‌کانیش له دوای دوایین مۆد و دیزاینه جیهانهکانهوهن.
له‌مڕۆدا وه‌ک وترا، جل و به‌رگی کوردی له جیگه‌ی ئه‌وه‌ی له به‌ر خه‌ڵکی شاره کوردییه‌کان بێت له پشت ویترینی دوکانه‌کان بۆ جوانی تۆز ده‌خۆن و به‌کارناهێنرێن، ئه‌مه پێش هه‌موو شتێ پیشه‌ی جل و به‌رگ دوورین له کوردستان ئیفلیج ده‌کات و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی به سه‌دان که‌س له‌م پیشه ده‌ست هه‌ڵبگرن و به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌مه‌ش له ئه‌ستۆی ناوه‌نده حکوومییه‌کانه.
بۆ نموونه چۆخه و ڕا‌نک و که‌وا و پانتۆڵ، جل و به‌رگی پیاوانی کورده که له خوری مه‌ڕ و بزن له گونده‌کانی کوردستان دروست ده‌کرا و به ده‌ستی خودی به‌رگدووره کوردییه‌کان دروست ده‌کرا، بۆ زستانان دوگمه‌ی هه‌بوو که گه‌رم بێت و بۆ هاوینان بێ دوکمه بوو تاکوو فێنک بێت، به‌ڵام چی دیکه لاوانی کورد پێیان خۆش نیه که ئه‌م جل و به‌رگه له به‌ر بکه‌ن و ورده ورده خریکه ده‌چنه سووچی مۆزه خانه‌کان.
جل و به‌رگی ژنانی کوردیش، جل و به‌رگێکی جوانی ڕازاوه‌یه که زیاتر له هه‌مان پارچه‌کانی ناوچه‌که دروست ده‌کرا، به‌ڵام له‌مڕۆدا پارچه و جل و به‌رگی تورکی و چینی بازاڕه‌کانیان داگیر کردووه که له ڕووی کوالێتیشه‌وه له ئاستێکی یه‌کجار لاواز دان.
هه‌ر له‌مباره‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، ئیداره‌ی ته‌بیلغاتی ئیسلامی کوردستان به مێهر ده‌ڵێت: به ڕاستی جل و به‌رگی کوردی چ ژنانه و چ پیاوانه له ڕووی ئیسلامیه‌وه جل و به‌رگێکی جوان و داپۆشراون و به‌ڕاستی ده‌بێت خه‌ڵکی هان بردێت تاکوو له‌م جل و به‌رگه جوانانه دوور نه‌که‌ونه‌وه و ئێمه‌ش هه‌رچی له ده‌ستمان بێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ین، نابێت ئه‌م جل و به‌رگه چینی و تورکیانه جێگه‌ی ئه‌م که‌لتووره جوان له مێژینه پڕ بکه‌نه‌وه.
موختار که‌ره‌می زیادی کرد: به تایبه‌ت جل و به‌رگی ژنانی کورد به‌ڕاستی له ڕووی دینی ئسیلامه‌وه جل و به‌رگێکی یه‌کجار باش و ڕازاوه‌ن. ئێمه ده‌توانین به ڕێکلام کردن بۆ جل و به‌رگی کوردی له چه‌ند ڕووه‌وه گه‌شه‌ی فه‌رهه‌نگی و ئیسلامی زیاتر به ناوچه کوردنشینه‌کان بده‌ین.
ئه‌و وتی: نابێت له‌بیری بکه‌ینه‌وه که به گۆڕینی جل و به‌رگی هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک به‌شێکی زۆر له داب و نه‌ریتی ئه‌و کۆمهلگایهش گۆڕانکاری به‌سه‌ردا دێت و ئه‌مه‌ش بۆ نه‌وه‌کانی داهاتوو قه‌یرانی شوناس دروست ده‌کات.
به‌ڕێوه‌به‌ری میراتی فه‌رهه‌نگی، پیشه‌ی ده‌ستی و گه‌شتیاری کوردستان له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ مێهر سه‌باره‌ت به جل و به‌رگی کوردی وتی: جل و به‌رگ یه‌کێکه له گرنگ ترین بابه‌ته دیدارییه‌کانی هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک و له ڕووی جل و به‌رگی خه‌ڵکه‌وه ده‌توانین فه‌رهه‌نگ و داب و نه‌ریتی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه ده‌ست نیشان بکه‌ین.
سه‌ید موحسن عه‌له‌وی زیادی کرد: به‌و پێیه‌ی که سه‌رده‌می ئێمه سه‌رده‌می جیهانی بوونه و فه‌رهه‌نگی زاڵی جیهانی خه‌ریکی خۆسه‌پاندن به‌سه‌ر فه‌رهه‌نگه‌کانی دیکه دایه، ئێمه ده‌بێت فه‌رهه‌نگ و داب و نه‌ریتی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆمان کاریی له‌سه‌ر بکه‌ین تاکوو له‌م لافاوی جیهانی بوونه‌دا تیا نه‌چێت.
ئه‌و ئاماژه‌ی به گرنگی جل و به‌رگی کوردی کرد و وتی: به داخه‌وه له‌م چه‌ند ساڵه‌دا ڕووداوه‌کان وه‌ها چووته پێشه‌وه که جل و به‌رگی کوردی له جێگه‌ی ئه‌وه‌ی له به‌ر خه‌ڵکیدا بێت له ویترینی دووکانه‌کان و له نێو مۆزه خانه‌کاندا جێگه‌ی خۆش کردووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی میراتی فه‌رهه‌نگی، پیشه‌ی ده‌ستی و گه‌شتیاری کوردستان وتی: باڵا کردنی جل و به‌رگی کوردی ته‌واو به پێی جوغرافیای ناوچه‌که بووه و له لایه‌کی دیکه‌وه باوه‌ڕ و بۆچوونی خه‌ڵکی کوردیش له فۆرمی ئه‌م جل و به‌رگه کوردییه‌دا کاریگه‌ری بووه و به ته‌واوی نیشانی ده‌دات که خواست و ته‌مه‌نای کورد چییه.
له حاڵێکدا به‌ڕێوه‌به‌رانی پارێزگای کوردستان سه‌باره‌ت به جل و به‌رگی کوردی و گرنگی له‌به‌ر کردنی ئه‌م جل و به‌رگانه جه‌خت ده‌که‌نه‌وه، به‌ڵام شه‌قامه‌کانی شاره کوردییه‌کان به ئێمه شتێکی دیکه ده‌ڵێت و ده‌بینین که لاوانی کورد چیدی دیکه جل و به‌رگی کوردی له‌به‌ر ناکه‌ن و ئه‌مه‌ش جێگه‌ی داخه.
هاتنی به‌لێشاوی جل و به‌رگی قاچاخ و بیانی بۆ ناو شاره کوردییه‌کان و نه‌بوونی پلان و پشتیوانێکی دیاریکراو له ناو ڕێکخراوه ده‌وڵه‌تییه‌کان یان ئه‌نجومه‌نه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که ورده ورده جل و به‌رگی کوردی چ له ناو پیاوان و چ له ناو ژنان گرنگی نه‌مێنێت و له بیر بچێته‌وه.
بێ گومان ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕه‌وته درێژه‌ی هه‌بێت و به‌رپرسانی ناوچه‌که نه‌توانن کارێکی باشی بۆ بکه‌ن چاره‌نووسی جل و به‌رگی کوردیش وه‌ک زۆر شتی دیکه له‌ناو چوون ده‌بێت و جل و به‌رگی ته‌واو بیانی به ئاسانی جێگه‌ی جل و به‌رگی کوردی پڕ ده‌کاته‌وه، سیمای دیداری شاره‌کانی کوردستان دگۆڕێت و چی دیکه ڕه‌نگی کورد بوونی له ڕووی دیدارییهوه پێوه نامێنێت.