تاريخ: ۱۳۹۵ شنبه ۸ آبان ساعت ۲۰:۱۶ بازدید: 2037      نظرات: 1      کد مطلب: 2150

ته‌قینه‌وه‌ی که‌پسوول له نێو کرێکارانی کورد کوژراو و برینداری لێکه‌وته‌وه‌


به پێی هه‌واڵی هاژه ڕۆژی شه‌ممه 8ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 95ی هه‌تاوی بە هۆی تەقینی کەپسولی گاز لە نێو کرێکارانی کورد کە بۆ کار چوونە دەوروبەری شاری تاکستان منداڵێکی تەمەن سێ ساڵانە خەڵکی ئاوایی سوێناس سه‌ر به شاری مه‌هاباد گیانی لە دەست دا و 5 کەسی دیکەش برینداربوون.
خزمێکی ئه‌م بنه‌ماڵه‌ به هاژه‌ی ڕاگه‌یاند: چوار کەس له برینده‌ره‌کان بۆ نەخۆشخانەیه‌کی تاران ڕاگوێزراون و ئەوڕۆ نەشتەرگەریان بۆ کراوە. 
هه‌روه‌ها یه‌کێک له بریندارانی ئه‌م ڕووداوه‌ به ناوی حسێن عوسمانی وتی: شوێنی ژیانی ئەو کرێکارانە لە کارتۆن و لایلۆنە و بەشێکی بەر چاو لە شوێنی حەسانەوە و کەل‌وپەلیان سووتاوە.
شایانی باسه ڕێژه‌ی باڵای بێکاری له ناوچه‌ کوردنشینه‌کانی ئێران و به‌رته‌ریدان به که‌سانێک که خه‌ڵکی ناوچه نین بۆ کار و پیشه له ناوه‌نده‌کانی وه‌ک پیترۆشیمی بۆته هۆی ئه‌وه‌ که خه‌ڵکه‌که بۆ کرێکاری  ڕوو له شاره‌کانی دوور و نزیک بکه‌ن.



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران

2
0
پاسخ به این اظهارنظر

۱۳۹۵/۸/۸
دقت كنيد

نظر خود را براي ما ارسال كنيد