بە پێ هەواڵی هاژە، ناوەندی شانۆی شارەدارە مەزنی ئامەد (دیاربەکر) بە مەبەستی بەرز کردنەوەی ڕادە و ئاستی کوالیتی شانۆنامەی کوردی و هەروەها هاندانی نوسەرانی گەنج و بە ئامانجی پاڵپشتی لە بەدی هاتنی بەرهەمی نوێ و سەردەمیانە لە شانۆی کوردستاندا و بڵاو کردنەوەیان لە نێو چین و توێژەکانی گەلدا حەوتەمین فێستیوالی شانۆنامەی کوردی وەڕیدەخا. خەڵاتەکانی ئەو فێستیوالە بە ناوی نوسەری کورد "عەبدوڕەحیم ڕەحمی حەکاری" کە یەکەم شانۆنامەی کوردی واتا "مەمی ئالان"ی نوسیوە پێشکەش بە هەڵبژاردەکان دەکرێ.
مەرجەکانی بەشداری:
١. بەشداربووان لە هەڵبژاردنی مژار ئازادن. شانۆنامەکان دەبێ بە پاڵپشتی ڕۆمان، کورتە چیرۆک، شیعر، بەیت، ڕوداوی ڕاستەقینە، مێژو و ... هتد نوسرابێن.
٢. شانۆنامەکان دەبێ بە یەکێک لە زاراوەکانی زمانی کوردی نوسرابێن.
٣. شانۆنامەکان دەبێ لانی کەم ٣٠ هەزار کاراکتێر (پیت) و تایپ کراو بن. (٣٠ هەزار پیت تاەبەت بە رێنوسی لاتینیە)
٤. شانۆنامەی بەشدار دەبێ نوێ بێ و پێشکەش نەکرابێن و تا کاتی ڕاگەیاندنی ڕای لێژنە نەچنە سەر تەختی شانۆ.
٥. هەر بەشداربوو بۆی هەیە تەنیا بە یەک شانۆ نامە بەشداری فێستیوال بێ.
٦. شانۆنامەکان دەبێ تا ڕیکەوتی ٣١ مانگی ماڕسی ٢٠١٧ (١٢ خاکەلێوەی ١٣٩٦) بۆ ئمەیلی amedshano@gmail.com بە فۆڕماتی pdf ڕەوانە کرێن.
٧. هەربەشداربوو دەبێ دوو فایلی pdf ڕەوانە بکا. یەکێکیان شانۆنامەکە و تەنیا ناوی بەرهەمەکەی لەسەر نوسرابێ و ناوی نوسەری لەسەر نەبێ. دووهەم فایلی ناسنامەی بەشداربوو ( ناو، پاشناو، ناوی شانۆنامەکەی، ئادرەێس، ژومارە تەلەفوون، کورتە CV)
٨. ناردنی بەرهەم بۆ فێستیوال بەواتای قەبووڵکردنی هەموو مەرجەکانی فێستیوال و هەروەها نوێ بوونی بەرهەمە و پێشکێش نەکردنی تا کۆتەیی فێستیوالە و ئەگەر پێچوانەی بۆ فێستیوال دەرکەوێ بەرهەمەکە لە کێبەرکێ دەردەخرێ.
لێژنە:
گۆران عەلی کەریم، کاوە شێخە، کەیوان فەهیمی، ئەلوان کۆچەر، شیلان ئالگوز
خەڵات:
خەڵاتە سەرەکی فێستیوال دەدرێ بە ٣ شانۆنامە کە بڕی ٣٠٠٠ لیری تورکیایە (ئێستا نیزیک ٣ میلیۆن تمەن)
شانۆنامە خەڵاتکراوەکان پاش هەڵسەنگاندن لەلایان لێژنەی تایبەتی ناوەندی شانۆی شارەداری مەزنی ئامەد لەلایان ناوەندی چاپەمەنی شارەداری چاپ دەکرێن.
کاتی ڕاگەیاندن:
ڕای لێژنەی فێستیوال حەوتەی هەوەڵی مانگی مەی ٢٠١٧ (١١ تا ١٦ی گوڵانی ١٣٩٦) ڕادەگەیەندرێ
ئادرەس و ژومارە تەلەفوونی ناوەندی شانۆی شارەداری مەزنی ئامەد:
Elazığ Cad. Diyarbakır Büyükşehir Belediyesi Şehir Tiyatrosu Yenişehir/DİYARBAKIR
(Tel: +90.412. 223 49 42)