تاريخ: ۱۳۹۸ سه شنبه ۲۵ تير ساعت ۱۱:۰ بازدید: 1719      نظرات: 0      کد مطلب: 11396

یەک کاتژمێر وەرزش‌کردن لە چەند نەخۆشییەک دەتپارێزێت


هاژه ـ لە توێژینەوەیەکی نوێدا ئاشکرا کراوە، تەنها یەک کاتژمێر لە وەرزش‌کردن دەتوانێت مرۆڤ لە چەندین نەخۆشی مەترسیدار بپارێزێت.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی سی ئێن ئێندا ئاماژە بە توێژینەوەیەک کراوە، کە تێیدا توێژەران دەریانخستووە ڕۆژانە بە تەنها یەک کاتژمێر لە وەرزش‌کردن، مرۆڤ لە نەخۆشییەکانی ئێسک و نەخۆشی ڕۆماتیزم دەپارێزێت.

توێژینەوەکە لە ڕۆژنامەی “American Journal of Preventive Medicine”ی ئەمریکا بڵاو کراوەتەوە و تێیدا توێژەران لێکۆڵینەوەیان لەسەر ژمارەیەکی زۆر لە بەشداربووانی تەمەن ٤٩ بۆ ٨٣ ساڵ کردبوو.

ئاماژە بەوەش کراوە، توێژەران هانی بەشداربووانیان دابوو کە هەوڵ بدەن لە هەفتەیەکدا بە لانی کەمەوە یەک کاتژمێر وەرزش بکەن و هەموو ساڵیک باری تەندروستیی ئەو کەسانەیان تۆمار کردبوو.

دەرەنجامەکانی توێژینەوەکە ئەوە دەخەنە ڕوو، ئەوانەی بەلانی کەمەوە لە هەفتەیەکدا چالاکی جەستەیی جۆراوجۆریان ئەنجام‌دابوو، مەترسیی توشبوونیان بە نەخۆشییەکانی ئێسک (وەک پووکی ئێسک) و ئازاری پشت و جومگەکان و نەخۆشی ڕۆماتیزم، بە ڕێژەی ٨٦% کەم‌ بووەتەوە.

ئاماژەیان بەوەش کردووە، جۆرە وەرزشەکانی وەک هەڵاتن یان بە پیاسەکردن، سەرکەوتن بەسەر پەیژه یان پلیکان، ڕاهێنانی وەرزشی لە هۆڵە وەرزشییەکاندا و هەر جوڵەیەکی ئاسایی تر کە لە ژیانی ڕۆژانەدا دەتوانرێ بکرێت کاریگەری ئەرێنیان لەسەر جەست دەبێت.

 

 




ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد