تاريخ: ۱۳۹۸ سه شنبه ۲۵ تير ساعت ۱۰:۴۰ | بازدید: 1410 نظرات: 0 کد مطلب: 11395 |
هاژە ـ حكومه‌تی بریتانیا داوای له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی كردووه به یاسا جگه‌ره‌كێشان قه‌ده‌غه بكات و بە پێی ئەو یاسایە، له‌ساڵی 2030یه‌وه ڕێگا به كێشانی جگه‌ره نا‌درێت.
حکومه‌تی بریتانیا پلانی بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌میشه‌یی جگه‌ره‌کێشان له سه‌رانسه‌ری وڵاتەکەی داوە.
به پێی ڕاپۆرتێكی سایتی (ده یلی مه یل) بۆ ساڵی 2030 له بریتانیا جگه‌ره‌کیشان به ته‌واویی قه‌ده‌غه ده‌كرێت و ڕێگا به فرۆشتن و كێشانی نا‌درێت و بەوجۆرە باجێكی زۆر وەسەر کێشانی جگەرە دەخرێت.
له قۆناغی یه‌كه‌مدا، په‌رله‌مان یاسایه‌ک بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌رده‌كات، پاشان مات هانكوک وه‌زیری ته‌ندروستی بریتانیا، بڕیارێكی تایبه‌ت بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی جگه‌ره ده‌دات و كه‌مپه‌ین به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاتنی 2030دا به‌ته‌واوی جگه‌ره قه‌ده‌غه كرابێت.
به‌پێی راپۆرته ته‌ندروستییه‌كان، ساڵانه حكومه‌تی وڵاتەکان پاره‌یه‌كی زۆر بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان بۆ دوركه‌وتنه‌وه له جگه‌ره كێشان ته‌رخان ده‌كه‌ن.
به‌و پێیه جگەرەکێشان هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ندین نه‌خۆشی كوشنده بۆ مرۆڤ ئەژمار دەکرێت کە چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و نه‌خۆشییانه پاره‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر بودجه‌ی وڵاتان دادەنێت.
هه‌ر بۆیه حكومه‌تی بریتانیا وه‌ک به‌شێك له بەرنامەی ته‌ندروستی گشتی ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ ده‌كات.
|