تاريخ: ۱۳۹۸ پنج شنبه ۲۰ تير ساعت ۱۶:۴۸ | بازدید: 1538 نظرات: 1 کد مطلب: 11355 |
بە پێ ڕاپۆڕتی پێگەی هەواڵی هاژە، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی پووشپەڕ، کێبەرکێیەکانی هەڵبژادەی کیکبۆکسینگ واکۆی پارێزگا لە ساڵۆنی شەهید مالیکی مەهاباد بەڕێوەچوو.
جێگری سەرۆکی کیکبۆکسینگ واکۆی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاو لەم بارەوە بە هەواڵنێری هاژەی گووت: ئەمڕۆ ٧ تیم لە شارەکانی مەهاباد، ورمێ، سەردەشت، نەغەدە، میاندواو، شنۆ و بۆکان بە بەشداری زیاتر لە ١٢٠ وەرزشوان لەم کێبەرکێیانەدا ئامادەن.
شەماڵ باڵی زیادی کرد: لەم کێبەرکێیانەدا وێڕای ڕاهێنانی هاوبەشی وەرزشوانان و ئۆردوی ئامادەکاری، ئەو کەسانەی کە پلەی یەکەم بەدەست دێنن دەست نیشان دەکرێن.
باڵی بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ئەم کێبەرکێیانە بۆ هەوەڵ جارە لە مەهاباد بەڕێوەدەچێ، ڕایگەیاند: وەرزشوانانی سەرکەوتووی ئەو کێبەرکێیانە، لە چوارچێوی تیمی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بۆ کێبەرکێیەکانی وڵات بەڕێ دەکرێن.
جێگری سەرۆکی کیکبۆکسینگ واکۆی پارێزگا لە درێژەدا لەسەر ئاستی تەمەنی بەشداربووان گووتی: بەشداربووانی ئەو کێبەرکێیانە لە دوو ئاستی تەمەنی ١٣ و ١٤ ساڵ و ١٥ و ١٦ ساڵ پێکەوە کێبەرکێ دەکەن.
شەماڵ باڵی لە کۆتاییدا لەسەر هەژماری بەشداربوونی تیمی پارێزگا لە کێبەرکێکانی وڵاتدا گوتی: ١٢ وەرزشوان تیمی کیکبۆکسینگ واکۆی پارێزگا پێک دێنن کە لەو بەینەدا ٥ وەرزشوان لە مەهاباد و ٧ نەفەرەکەی دیکە لە کۆتایی کێبەرکێی ئەمڕۆدا دیاری دەکرێن کە لە هەر شارەی یەک نەفەر هەڵدەبژێردرێ.
شایانی ئاماژەیە کە کێبەرکێکانی قارەمانی کیکبۆکسینگ واکۆی وڵات سێ هەفتەی دیکە لە پارێزگای گۆلستان لە ئێران بەڕێوە دەچێ.
|