تاريخ: ۱۳۹۸ شنبه ۱۵ تير ساعت ۱۹:۴۲ بازدید: 1292      نظرات: 0      کد مطلب: 11331

دەنگدانەوەی تواناکانی پیانیستێکی نابینای کورد لە تورکیا


بە پێ هەواڵی هاژە، تواناکانی پیانیستێکی نابینای کورد لە تورکیا دەنگ دانەوەیەکی گەورەی بەدوای خۆی‌دا دەهێنێت.
 
باگەر چاڵشجی تەمەن حەوت ساڵان، یەکێکە لە بچووکترین پیانیستەکانی تورکیا و سەرەڕای بێ بەش بوونی لە هەستی بینین، کەچی دەنگێکی ناوازەی هەیە و ئاوێتەیەکی جوان لەگەڵ ئاوازەکان دروست کردووە.
 
چاڵشجی خەڵکی مووشی باکووری کوردستانە و لە گوندەکەیدا کۆنسێرتێکی بچووکی ڕێکخست و دوای دەنگدانەوەی چیرۆکەکە، لەلایەن گەورە پیانیستێکی تورکیاوە بانگهێشتی ئیستانبوڵ کرا.
 
ئەو پیانیستە کوردە نابینایە دەڵێت، بە ژەنینی پیانۆ زۆر دڵخۆش دەبم و دەمەوێت رۆژێک منداڵانی دیکەش فێری ئامێری پیانۆ بکەم.
باوکی باگەر دەڵێت: لێم پرسی کە ئایا ئەو دەیەوێت رۆژێک وەک بێتهۆوڤن و مۆزارت ناوداربێت، لە وەڵامدا باگەر وتویەتی: "من دەمەوێت ببم بە باگەر نەک بێتهۆوڤن و مۆزارت".
 
 
سەرچاوە: کوردستان 24



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد