تاريخ: ۱۳۹۸ يکشنبه ۹ تير ساعت ۲۱:۳۱ بازدید: 1453      نظرات: 0      کد مطلب: 11283

لە دەستپێکی کۆنگرەی ناودارانی کورد لە سنه، پێشانگایەکی تایبەتی کتێب کرایەوە


بە پێی هەواڵی هاژە ئەمڕۆ یەک‌شەممە 9ی پووشپەڕ پێشانگای کتێب لە بەرنامە لاوکییەکانی کۆنگرەی ناودارانی کورد لە نیگارخانەی سنە کرایەوە.
بەڕێوەبەری گشتی کتێبخانەکانی پارێزگای کوردستان لەم بارەیەوە بە هەواڵنێری هاژەی گوت: کۆنگرەی ناودارانی کورد یەکێک لە گرینگترین ئەو ڕووداوانەیە کە لەم هەفتەیەدا بەڕێوە دەچێت.
عەبدولمەلیکی وێڕای ئاماژە بەوەی کە
ئەو کۆنگرەیە لەسەر داواکاری مورادنیا پارێزگاری کوردستان بووە، وتی: لەو ئامادەکارییەدا گشت دەزگاکانی دەوڵەتی لە حەول‌وتەقەلا دان، لەبەر ئەوەی کە کۆنگرەکە بەرفراوانە، تاقمێک بەرنامەی لاوکی وەک بەڕێوەبردنی چەندین پێشانگای فەرهەنگی و هونەری لە بەرنامەی کۆنگرە دایە.
ناوبروا وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئەمڕۆ یەک‌شەممە پێشانگای خۆشنووسی و کتێب دەکرێتەوە، لە سەر پێشانگای کتێبەکە ڕایگەیاند: پێشانگای کتێبەکە لەبەر ئەوەی کە کۆنگرەی ناودارانی کورد لە ئارادایە، ئەو ئینتشاڕات و بڵاوکراوانەی کە هاتوون، به شێوەیەک لەگەڵ حەوزە جۆراوجۆرەکانی کورد و کوردناسی لە پەیوەندی دان.
بەڕێوەبەری گشتی کتێبخانەکانی پارێزگای کوردستان لەسەر ئەو بڵاوکراوانەی کە لە پێشانگاکەدا بەشدان، گوتی: لە ئاستی پارێزگادا، هەشت ئینتشاڕاتی وەکوو (کالج، زانست، گوتار، کوردستان، ئامیار، مانگ) و شەش بڵاوکراوەش لە هەولێر و سلێمانی لە پێشانگادا بەشدارن.
عەبدولمەلیکی لەسەر ئەو کتێبانەی کە خراونە بەر دیدی بەشداربووان، زیادی کرد: لە پێشانگاکەدا 20 هەزار کتێب بە 2 هەزار سەردێڕ بوونیان هەیە کە زیاتر لە 90 دەرسەدیان لە حەوزەی کورد و کوردناسی‌دا نووسراون کە بە شێوەیەک پێوەندیان لەگەڵ کۆنگرەی ناودارانی کورددا هەیە.
ناوبراو گوتی: پێشانگاکە لە ئەمڕۆ یەک‌شەممە 9ی پووشپەڕ تا 14ی ئەم مانگە بۆ ماوەی 6 ڕۆژان دەکرێتەوە.
عەبدولمەلیکی بەڕێوەبەری گشتی کتێبخانەکانی پارێزگای کوردستان لە وتەکانی‌دا تیشکی خستە سەر  بە‌ڕێوەبردنی پێشانگای نێونەتەوەیی کتێبی کوردستان و ڕایگەیاند: پێشانگای نێونەتەوەیی کتێبی کوردستان شەش مانگ جارێک لە لایان ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی کوردستان بەڕێوە دەچێ کە بڵاوکراوەکانی هەرێمی کوردستانیش بەشداری دەبن.
شایانی ئاماژەیە کۆنگرەی ناودارانی کورد لە 11 تا 13ی پووشپە‌ڕ لە شاری سنه بەڕێوە دەچێت.







برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد