تاريخ: ۱۳۹۸ يکشنبه ۹ تير ساعت ۱۹:۴۴ بازدید: 1693      نظرات: 0      کد مطلب: 11281

بە ساز کردنی فیلمی ئالان كوردی برینێک سەری هەڵدایەوە


ئه‌ندامانی خێزانی ئالان كوردی كه‌ له‌ میدیاكاندا به‌ ئایلان كوردی ناوی ڕۆشتووه‌ و وێنه‌كه‌ی بوو به‌ سیمبولێكی جیهانیی قه‌یرانی كۆچ به‌ره‌و ئه‌وروپا ساڵی 2015، لەسەر سازکردنی فیلمێك له‌سه‌ر چۆنێتی نغرۆبوونی ئالان هەڵوێستیان گرتووە.
تیما كوردی پوری ئالان كوردی كه‌ له‌ شاری ڤانكۆڤه‌ری كه‌نه‌دا نیشته‌جێیه‌ به‌ كه‌ناڵی (CBC) گوتووه‌: "ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ و دڵمان ده‌گوشێ و خێزانه‌كه‌شمان بۆ به‌رهه‌مهێنانی فیلم ڕاوێژی پێنه‌كراوه‌".
تیما گوتوویه‌تی، عه‌بدوڵڵا كوردی باوكی ئالان له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌، ئه‌و له‌ بابه‌تی به‌رهه‌مهێنانی فیلمێك ئاگاداری كردوومه‌ته‌وه‌، په‌یوه‌ندی پێوه‌ كردووم و گریاوه‌ و گوتوویه‌تی: "باوه‌ڕم نه‌كردووه‌ كوڕه‌كه‌م له‌ ڕێگای فیلمێكه‌وه‌ جارێكی دیكه‌ ده‌گه‌ڕیته‌وه‌ ژیان".
فیلمی "Aylan Baby: Sea of Death" (ئایلانی بچووك: ده‌ریای مه‌رگ) ئێستا له‌ توركیا كاری وێنه‌گرتنی بۆ ده‌كرێت و بڕیاره‌ ئه‌كته‌ری ئه‌مه‌ریكی ستیڤن سیگال یه‌كێك له‌ ڕۆڵه‌كانی فیلمه‌كه‌ ببینێ.
ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌ توركییه‌كه‌‌ عومه‌ر ساریكایایه‌ و وێنه‌ی تایبه‌تی له‌سه‌ر فیلمه‌كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ "فیلمه‌كه‌ سه‌رنجی خستووه‌ته‌ سه‌ر قه‌یرانی په‌نابه‌ران به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و ئێستا ناتوانین ناونیشانی فیلمه‌كه‌ بگۆڕین".
ئالان كوردی پاش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یدا ئه‌وكاته‌ی هه‌وڵیاندابوو بگه‌نه‌ دوورگه‌یه‌كی یۆنانی نغرۆ بوون و ته‌رمه‌كه‌ی له‌ كه‌ناراوه‌كانی توركیا دۆزرایه‌وه‌.
كاتێك وێنه‌كه‌ی ئالان كوردی بڵاوكرایه‌وه‌، هاوسۆزییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان بۆ درووست بوو، وڵاتانی ئه‌وروپای هاندا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی سنووره‌كانیان به‌ رووی لێشاوی په‌نابه‌ره‌ سوورییه‌كان بكه‌نه‌وه‌.
سەرچاوە: کوردستان 24


برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد