تاريخ: ۱۳۹۵ شنبه ۱ آبان ساعت ۱۳:۳۴ بازدید: 1525      نظرات: 0      کد مطلب: 2105

بێ هه‌ڵوێستی براوەی خەڵاتی نۆبێل هەرایه‌کی زۆری ناوە‌ته‌وە


ئه‌ندامێکی ئاکادیمیای نۆبێل له سوید، به هۆی کردەوەی "ناحه‌ز و به‌رزە دەماغی" باب دیلان، براوەی خەڵاتی نۆبێلی ئه‌دەبی ئه‌مساڵ سەبارەت به بێدەنگی هه‌ڵبژاردنی به‌رامبه‌ر ئه‌م خەڵاته به تووندی ڕەخنه‌ی لێگرتووە.

 

باب دیلان یه‌که‌م ته‌رانه‌نووسه که خەڵاتی نۆبێلی ئه‌دەبیی وەدەست هێناوە. کۆمیته‌ی نۆبێل باب دیلانی به شاعیرێکی گه‌وره پێناسە کردووە و به هۆی "بەیانی شاعیرانه‌ی نوێ" ڕێزی لێناوە.

باب دیلان تا ئێستا وڵامی هیچ کام له پەیوەندییه ته‌له‌فۆنییه‌کانی ئاکادێمیای نۆبێلی نەداوەتەوە.

پێشکه‌ش کردنی خەڵاتی نۆبێلی ئه‌دبی به باب دیلان هه‌رایه‌کی زۆری لێکه‌وتۆته‌وە. هێندێک پێشوازیان لێکردووە و هێندێکیش به تووندی ڕەخنه‌یان لێگرتووە.

دیلان له‌و کاتەوه ناوەی وەک براوەی خەڵاتی نۆبێلی ئه‌دەبی ڕاگه‌یه‌نراوە، بێ دەنگی هەڵبژاردووە و له دەربڕینی هەر چەشنه  ڕا و بۆچوونێک خۆی پاراستووە. ئه‌و ڕۆژه‌ی وەک براوە ناوی ڕاگه‌ینرا له لاس و گاس کۆنسێرتی هه‌بوو، که‌چی له‌وێش هیچ ئاماژه‌یه‌کی به‌م ڕووداوە گرینگه نه‌کرد.

هێندێک له سەرچاوەکانی ڕاگه‌یاندن دوێنێ باسیان له‌وه کرد که دیلان له سایتی تایبه‌تی خۆی هه‌واڵی خەڵاتی نۆبێلی سڕیوەته‌وە.

واتسبێرگ نووسەری سویدی و ئه‌ندامی ئاکادێمیای نۆبێل به ته‌له‌ڤیزیۆنی دەوڵه‌تی سویدی ڕاگه‌یاندووە، کردەوەی باب دیلان ناحه‌ز و به‌رزە دەماغانه‌یه.

براوەکانی خەڵاتی نۆبێل 10ی دیسامبەر به میوانداری کارل گۆستافی شازدەهه‌م، پاشای سوید بانگهێشت دەکرێن و بۆ ئامادەبووان قسە دەکه‌ن.

هێستاش ڕوون نییه که دیلان بۆ ئه‌م ڕی و ڕەسمه دەچێت یان نا.




ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد