تاريخ: ۱۴۰۳ پنج شنبه ۲۰ دي ساعت ۱۸:۳۱ | بازدید: 133 نظرات: 0 کد مطلب: 23909 |
بەپێی هەواڵی هاژە؛ ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ١٩ی بەفرانبار، لە ساڵۆنی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی ئەدەبی، ئێوارەکۆڕێک لەسەر چیرۆکی کوردی، لە لایەن ئەنجومەنی ئەدەبیی موکریانی مەهاباد بەڕێوە چوو. بەڕێوەبەری ئەم کۆڕە، بریا کاکەسووری، نووسەر و ڕەخنەگری ئەدەبیی خەڵکی شاری بۆکان بوو.
سالار پوورمەند، بەرپرسی ئەنجومەنی ئەدەبیی مەهاباد لەبارەی ئەم کۆڕەدا گوتی: ئەنجومەنی ئەدەبی لە درێژەی کار و چالاکییەکانی خۆیدا ئێوارەکۆڕێکی لەسەر چیرۆک بە وتاربێژیی بریا کاکەسووری ساز کرد تا هۆگرانی ئەم بوارە کەڵکی پێویست وەربگرن.
ناوبراو ڕایگەیاند: بەڕێز بریا کاکەسووری لەو ئێوارەکۆڕە باس لەسەر ڕەوتی چیرۆکی کوردی و شێوازی نووسینی چیرۆک دەکات.
سالار پوورمەند لە درێژەدا گوتی: ئەنجومەنی ئەدەبیی مەهاباد لە ساڵی داهاتوودا فێستیواڵی چیرۆکی کوردی بەڕێوە دەبات. لە ئێستادا بانگەوازیی ناردنی بەرهەم بڵاو کراوەتەوە و تا ٢٠ی ڕێبەندانیش، نووسینگەی فێستیواڵ وەرگری بەرهەمی چیرۆکنووسانە.
|