بەپێی هەواڵی هاژە؛ ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێکەوتی ١۵ی خەزەڵوەری ١۴٠٣ کۆچیی هەتاوی بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک لە لایەنگرانی فەرهەنگ و هونەر، ڕێوڕەسمی ناشتنی تەرمی هونەرمەند عەلی جافری، ژەنیاری سەنتوور لە بەشی هونەرمەندانی گڵکۆی ناودارانی مەهاباد بەڕێوە چوو.
عەلی جافری ساڵانێکی زۆر لە بواری هونەری خزمەتی کردووە و بۆ زۆر یەک لە هونەرمەندانی ناوچە وەک مامۆستایان، محەممەد ماملێ، جەعفەر ماملێ، عەبدوڵڵا هەیاسی و... ژەنیاریی کردووە.
هونەرمەند عەلی جافری لەدایکبووی ساڵی ١٣٢۴ لە شاری مەهاباد بوو و ئەمڕۆ لە تەمەنی ٧٩ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشیی دڵ کۆچی دوایی کرد.