تاريخ: ۱۴۰۳ جمعه ۱ تير ساعت ۲۱:۲۱ بازدید: 382      نظرات: 0      کد مطلب: 23289
بەبۆنەی کۆچی دوایی مستەفا مەحموودی

دوا ترپەی دڵێکی شەیدا و خولیای وەرزش

ئەرەستوو مەلاڕەحیمی


“لەم جیھانەدا خولیام بوو تۆپی پێ، وەرزش و جیھانی جوانی کێبەرکێ
بەخشیم لە پێناو جوانی گیانی وەرزش دۆستی
ھەستی خۆشەویستـی
دەزانم ئێستا تابووتم لە سەر شانانە، شین و ڕۆ
ڕۆ و گریان و لە خۆدانە
دڵشاد بووم لەم ژیانەدا بە خۆشەویستی ئێوە
ماڵ ئاوا ئازیزانم لە ئێوە”


مستەفا مەحموودی، ڕاهێنەر و کاپیتانی ساڵانی پێشووی مەهاباد لە تەمەنی ۵۵ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشییەوە دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت و بۆ ھەمیشە چاوەکانی لە سەر یەک دانا.
کاک مستەفا ساڵی ١٣٤٨ی هەتاوی لە گوندی “حاجی خۆش” سەر بە “شاروێران”ی مەهاباد چاوی بە ژیان هەڵێنا.

ناوبراو خوێندنی تا کاتی دیپلۆم لە زێدەکەی خۆی “حاجی خۆش” خوێند و دواتر لە زانکۆی “مەهاباد” درێژەی بە خوێندن دا. بۆ بڕینی پلەی بەرزی خوێندن ڕووی لە شاری “کەرج” کرد و توانی بە سەرکەوتنەوە بڕوانامەی لیسانس وەربگرێ.

ناوبراو لە ساڵی ١٣٦٩ی هەتاوی  ژیانی هاوبەشی لەگەڵ خاتوو “گەلاوێژ” پێکدێنێ و بەرهەمی ئەو ژیانە دوو کوڕی باشن بە ناوەکانی “مەسعوود” و “مێهران” کە هیوای تەمەن درێژیان بۆ ئاواتە خوازم.

زۆر کەس لەو ناوچەیە کاک مستەفا باش دەناسن و کە ناوی دەهات دەیانزانی کە باسی ئەو یاریزانە لێهاتوویە و  کاپیتانی تیمی تۆپی پێی “حاجی خۆش” دەکەن.
لە سیفەتە جوانەکانی کاک مستەفا وێڕای وەرزشوانێکی بە توانا لە تۆپی پێدا وەک ڕاھێنەر و کاپیتان خاوەن ڕەوشت و ئەخلاقێکی تایبەت و نایاب بوو، کە ئەوە ھێندەی دیکەی خۆشەویستتر کرد بوو.
چ ئەو کاتەی تۆپی پێی کرد وەک وەرزشوانێکی کارامە چ لە ژیانی ئاسایی خۆیدا کەس دڵی لێی نەڕەنجا، کەسایەتی کاک مستەفای وەرزشوان لە ھەڵکشان لە بەرەو لوتکەی خۆشەویستی دابوو.
لە تۆپی پێدا وەک گەورەی تیم هەموو کات قسەی لە سەر قسەی نەدەکراو جێی ڕێزی ھەمووان بوو.
سەرجەم یاریزانەکانیش وەک برا گەورە سەیریان دەکرد و قسەیان لە گوێ دەگرت، هەر بۆیەش زۆر جاران سەرکەوتووانە یارییەکانیان بە باشی بەئەنجام دەگەیاند و لاپەڕەیەکی نوێی سەرکەوتنیان تۆمار دەکرد.
پاش چەند ساڵ یاری کردن کە ڕۆڵی “هافبک وسط” بوو لە مریدسنی تۆپی پێ.

لە ساڵی ١٣٧٣ی ی هەتاوی کاک مستەفا وەک یاریزان و کاپیتانی تیم بگرە وەک ڕاهێنەریش بە هاوبیری چەند کەسێک بڕیاری ناو لێنانی تیمی پرسپۆلیس “حاجی خۆش” دێننە ئاراوە کە ئەو کات جیا لە ڕاهێنەری ئەو تیمە وەک یاریزانیش وێڕای دوو برای خۆی “ئەنوەر” و “سەدیق” هەر یاری دەکرد.

یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی خواليخۆشبوو کاک مستەفا پشت ١٨ زەنێکی بێ هاوتا بوو،
کە ماوەی ئەو چەند ساڵە بە پێی ئەو زانیارییانەی لە برای ناوبرا کاک ئەنوەرم وەرگرتووە ٣٣ جار تۆپی لە دەڕوازی تیمەکانی بەرامبەر داوە.

کاک مستەفای وەرزشوان تا ساڵی ١٣٨٢ی هەتاوی وەک ڕاهێنەر و یاریزان توانیویە یاری بکا، لە پاشان لە ئیدارەی ماڵیات و دارایی شاری “کەرەج” دامەزراوە.

گەر باس لەسەر کەسایەتی خواليخۆشبوو بکەم بەشداری هەزاران کەسی شار و ناوچە لە کاتی بە خاکسپاردن و پرسەو سەرەخۆشییەکەی خۆی ئەوە دەسەلمێنێ کە ئەو پیاوە دڵسۆزە تا  چ ڕادەیەک لای خەڵک و نیشتمانەکەی و بە تایبەت یاریزانانی ئەو کات و ئيستای تیمی تۆپی پێی “حاجی خۆش” خۆشەویست و لەسەر دڵان بوو.

بەڵام زۆر بەداخەوە کاک مستەفا بەرەبەیانی ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٩ی جۆزەرانی ١٤٠٣ی هەتاوی بە هۆی نەخۆشییەک کە ماوەیەک بەرۆکی پێ گرتبوو لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری تاران بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لێکردین و دڵە گەورەکەی لە لێدان کەت.

ڕوحت شاد، گیانت ئارام، یادت هەرمان پیاوە دڵسۆزکەی زێد و نیشتمان، خەمخۆرەکەی دنیای جوانی وەرزش.

ــــــــــــــــ

سەرەچاوەی بەشێک لەو زانیاریانەم لە ئەنوەر مەحموودی؛ برای کۆچکردوو، سلێمان ڕەسووڵی موقەدەم یاریزانی پێشووی حاجی خۆش،
هاشم پیادە یاریزانی پێشووی حاجی خۆش و حەسەن موختاریفەڕ یاریزانی پێشوو و ڕاهێنەری ئێستای تیمی پرسپۆلیسی حاجی خۆش وەرگرتووە.



برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد