تاريخ: ۲۸ آبان ۱۴۰۴ ساعت ۱۳:۵۴ بازدید: 495      نظرات: 0      کد مطلب: 25366

دوا زانیاری لەبارەی تەندروستیی مامۆستا سووتاو


ماوەی چەند رۆژێكە شاعیر، نووسەر و وەرگێڕی کورد ڕەسووڵ کەریمی ناسراو به "مامۆستا سووتاو" باری تەندروستی تێکچووە و لە نەخۆشخانەیە.

لە لێدوانێکدا بۆ هاژە، مامۆستا سووتاو ڕایگەیاند ماوەی چەند ڕۆژێک لە نەخۆشخانەی ئیمام ڕەزای شاری ورمێ لەژێر چاوەدێری چڕی پزیشکیدام و بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا نەشتەرگەریم بۆ بکرێ.

هەروەها ڕایگەیاند: ماوەیەک لەوە پێش بەهۆی جەڵتەی مێشک توانایی جووڵەم تا ڕادەیەکی زۆر لە دەست داوە و پێویستیم بە دوعای خێری هەموو لایەک هەیە.

ڕەسووڵ کەریمی ناسراو به مامۆستا سووتاو ساڵی ۱۳۲۶ی هەتاوی لە شاری مەهاباد لە دایکبووە، وەرگێڕانی «حەیدەربابا»ی شەهریار بە کوردی و «مەم و زین»ی خانی بە فارسی و چیرۆکی «ماسی ڕەشی بچکۆلانە»ی سەمەد بێهڕەنگی بە کوردی لە بەرهەمە چاپ کراوەکانی بە ئەژمار دێن. هەروەها کۆمەڵە شێعر و چەندین بەرهەمی دیکەی چەند ساڵێکە ئامادەی چاپ و بڵاوبوونەوەن.




ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد