هونەرمەندی شێوەکاری ناسراوی کورد لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.
محەمەد خۆشناو نووسەر و رۆشنبیر و هاورێی نزیکی قەرەنی جەمیل رایگەیاند" بەرەبەیانی دۆینێلە نەخۆشخانەیەکی هەولێر قەرەنی جەمیل هونەرمەندی شێوەکاری باشووری کوردستان کە ماوەیەکی تەمەنی لە ئەورووپا ژیاوە لە تەمەنی ٧١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد" قەرەنی جەمیل دوای تووشبوونی بە شێرپەنجەی سییەکان و جگەر، بۆ ماوەی شەش مانگ چارەسەری پزیشکی لە دهۆک و هەولێر وەرگرتووە و ئامادە نەبوو بۆ چارەسەری بچێتە دەرەوەی وڵات".
قەرەنی جەمیل یەکێکە لە هونەرمەندە ناسراوە شێوەکارەکانی کوردستانە کە سەدان نەوحەی ئەبستراکتی نەخشاندووە و بۆ ماویەک لە دەزگای مێرگ سەرنووسەری گۆڤاری شێوەکار بووە.