بەپێی هەواڵیی هاژە، هونەرمەند سەید عەلی ڕەحیم پوور ناسراو بە سەید عەلی سەردەشتی شەوی ڕابردوو لە تەمەنی 88 ساڵیدا لە وڵاتی سوید کۆچی دوایی کرد.
سەید عەلی سەردەشتی هونەرمەندی نەتەوەیی، شاعیر و گۆرانیبێژ ساڵی 1316ی هەتاوی لە ئاوایی قۆزلووی گەورەی مەهاباد لەدایکبووە.
ساڵی 1332 بۆ خوێندن چووەتە خانەقای بورهان، دوای ساڵێک واز لە خوێندن دێنێ بەهۆی دەنگخۆشی وەدوای کاروباری هونەری دەکەوێ. ساڵی 1338ی هەتاوی لە شاری سەردەشت زەماوەند دەکا و لەوێ دەمێنێتەوە، پاشان دەگەڕێتەوە مەهاباد و لە کۆڵانی جوولەکان نیشتەجێ دەبێ.
لەم ساڵانەی دواییدا لە وڵاتی سوید دەژیا و هەر لەوێش کۆچی دوایی کرد.
لە ماوەی ژیانیدا شێعر و گۆرانی کەسی نەکوتووەتەوە بەڵام زۆربەی هونەرمەندان کەڵکیان لە شێعر و ئاهەنگەکانی وەرگرتووە.