بەپێی هەواڵی هاژە، هونەرمەندی ژەنیار، جەعفەر ئەمینی دوای ماوەیەک بەربەرەکانی لەگەڵ نەخۆشی ئەمڕۆ لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد.
هونەرمەند جەعفەر ئەمینی ژەنیاری ئامێری زەرب، ژەنیاری بۆ چەندین هونەرمەند لەوان مامۆستا محەممەد ماملێ کردووە.
بڕیارە تەرمی بەڕێزیان ئەمڕۆ لە شاری مەهاباد بەخاک بسپردرێ.
کاتی بەڕێکردن و ناشتنی تەرمی ئەم هونەرمەندە لەڕێگەی هاژەوە ڕادەگەیەندرێ.