تاریخ: ۱۳۹۸/۳/۱۰
ئەو خۆراکانەی چەوری لەش بەخێرایی دەتوێننەوە

 

 
جگە لە وەرزش کردن و گرنگیدان بە دابەزاندنی کێشی لەش لە ڕێگەی هۆڵەکانی لەش‌جوان، هەندێک خۆراک یارمەتیدەرن لە تواندنەوەی چەوری لەش بە شێوەیەکی خێرا.
هەر وەک زانراوە کرداری تواندنەوەی چەوری لەش بە تێکرایی لە لەشی مرۆڤدا کالۆری جەستە دەتوێنێتەوە. ماڵپەڕی تەندروستی "Medicalnewstoday"  ئاماژەی بە ١٠ خۆراک کردووە کە کرداری تواندنەوەی چەوری "پڕۆسەی میتابۆلیکی لەش" زیاتر دەکات لەگەڵ ئەوەشدا یارمەتی مرۆڤ دەدات بۆ دابەزاندنی کێشی لەش و بەدوربوون لە قەڵەوی.
 
هێلکە
 
دەوڵەمەندە بە پڕۆتێئین و کرداری میتابۆلیک باشتر دەکات.
 
تۆوی کەتان
 
 
پڕۆتێئین و ڤیتامینەکانی تێدایە و سەرچاوەی خۆراکی بەسودە لە نەخۆشییەکانی دڵ و هەروەها شەکرە بەدوردەخاتەوە.
 
 
نیسک
 
 
سودێکی زۆری هەیە بۆ خێراکردنی پڕۆسەی میتابۆلیکی جەستە و زوو تواندنەوەی چەوری لەش.
 
 
 
بیبەری تون
 
 
کرداری تواندنەوەی چەوری و هەرسکردن و مژینی خۆراک زیاتر دەکات.
 
زەنجەبیل
 
 
کالۆری بەرزە و کرداری میتابۆلیک خێراتر دەکات، یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی کیشی لەش.
 
 
چای سەوز
 
 
یارمەتیدەرە لە تواندنەوەی چەوری و ئارامی بە لەش ومێشک دەبەخشێت.
 
قاوە
 
 
بەهۆی بوونی ماددەی کافێئینەوە کرادری میتابۆلیک خێراتر دەکات.
 
گوێزی بەڕازیلی
 
 
دەوڵەمەندە بە سیلینیۆم کە بەرگری جەستە بەهێز دەکات و چەوری لەش دەتوێنێتەوە.
 
برۆکلی
 
 
سەوزەیەکی بەسودە بۆ کرداری خێراکردنی میتابۆلیک بەهۆی بوونی ماددەی گلۆکراڤانین.

 

سەوزەواتە رەنگ تۆخەکان
 
 
وەکو ئەسپەناغ ڕێژەیەکی زۆر ماددەی ئاسنی تێدایە و تێکرای پڕۆسەی میتابۆلیک زیاتر دەکات.