زۆربه‌ی دایک و بابەکهکان له‌گه‌ڵ ترسی منداڵ له‌ئاژه‌ڵ، ترس له‌تاریکی، ترس له‌که‌سی نه‌ناسراو و... رووبه‌ڕوون و نازانن چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن. زۆربه‌یان هه‌وڵی زۆر ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌منداڵه‌که‌یان نیشان بده‌ن نابێت بترسێت. به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵانه‌ی دایک و باوکی منداڵه‌که واده‌که‌ن زیاتر بترسێت.
بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه دایک و بابەکان له‌هه‌نگاوی یه‌که‌مدا ده‌بێت هۆکاره‌کانی ئه‌م ترسه دیاری بکه‌ن. هه‌ندێک له‌م ترسانه ئاسایین و پێویست ناکات دایک و باب نیگه‌ران بن و هه‌ندێکی دیکه‌یان هۆکاری تایبه‌تیان هه‌یه‌و پێویسته بۆ نه‌مانی ئه‌م ترسانه هۆکاره‌کان له‌به‌رچاو بگیرێن.
هۆکاره‌کانی ترس لای منداڵان
ئه‌وه‌ی که منداڵێک بۆچی ده‌ترسێت هه‌میشه جێگای سه‌رنجی کارناسانو شاره‌زایانی بواری گه‌شه‌ی منداڵ بووه. هه‌ندێک له‌لێکۆڵه‌ران هۆکاره ژینگه‌یه‌کان وه‌ک هۆکاری ترس ناو لێ دهبهنو هه‌ندێک تر هۆکاره ده‌روونییه‌کان و بنه‌ماڵه و هۆکاری تریان ناو لێ بردوه‌و له‌زۆربه‌ی کاته‌کاندا ئه‌و ترسه که منداڵ له‌خۆی نیشانی ئه‌دات په‌یوه‌سته به‌کێشه‌یه‌کی ده‌روونییه‌وه. وه‌ک: منداڵێک وا ترسی له‌مه‌کته‌ب هه‌یه له‌وانه‌یه له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه زۆر وابه‌سته‌ی دایک و بابی بێت و ئه‌م ترسه هه‌ڵقوڵاوی ئه‌م وابه‌سته‌بوونه بێت.
هه‌ندێ جار گۆڕانکاری له‌شێوه‌ی ژیان وه‌کو گۆڕینی شوێنی ژیان، جیابونه‌وه له دایک و باب... به‌شێوه‌ی ترس له‌تاریکی، ترس له‌ئاژه‌ڵ و... خۆی پیشان ئه‌دات. به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌مانه ئه‌توانین بڵێین هه‌ندێک له‌ترسه دیار‌و به‌رچاوه‌کانی منداڵ هۆکاری ده‌روونی هه‌یه‌و راسته‌و خۆ په‌یوه‌سته به‌بابه‌تی ترسه‌که‌وه.
هه‌ندێ جار بنه‌ماڵه‌کان خۆیان ترس لهمنداڵهکانیاندا دروست ده‌که‌ن. له‌وانه‌یه منداڵ ترس له‌هه‌ندێک شت له‌بنه‌ماڵه‌که‌یدا فێر بێت، بۆ نمونه: دایکێک لهجاڵجاڵۆکه ئهترسێتو ئه‌م ترسه‌ش فێری منداڵه‌که‌ی ده‌کات. دایک و باب له‌شێوه‌ی هه‌ڵسوکه‌وت بۆ منداڵه‌کانیان نمونه‌ن. منداڵێک که پێویستی به‌هه‌ستکردن بهئهمنیهت هه‌یه و به سه‌یرکردنی ژینگه و هه‌ڵسوکه‌وتی دایک و باب ده‌ست ده‌کات به‌ناسینی شوێن و پێگه‌ی ئه‌من و نائه‌من. منداڵ به سه‌یرکردنی هه‌ڵسوکه‌وته جۆراوجۆره‌کان فێرده‌بێت له‌چی بترسێت و له‌چی نه‌ترسێت. زۆربه‌ی کات ترسی منداڵ هه‌ڵقوڵاوی هه‌ڵسوکه‌وتی هه‌ڵه‌ی دایک و بابە. ئه‌و دایک و بابەی که منداڵه‌که‌یان ده‌ترسێنن یان هه‌ڕه‌شه‌ی لێ ده‌که‌ن، بۆ نمونه: دایکێک که به‌منداڵه‌که‌ی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر زۆر بجوڵێیت و بێده‌نگ نه‌بیت، ده‌ڕۆم و ناگه‌ڕێمه‌وه. یان بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌که‌ی ده‌رمان بخوات به درزی لێدان ده‌یترسێنێت. ئه‌وە ده‌بێت به کێشه‌ی ده‌روونی بۆ منداڵه‌که و به‌شێوه‌ی جۆراوجۆری ترس خۆی پیشان ئه‌دات. له هۆکاره‌کانی تری ترس لای منداڵان ئه‌و ڕووداوانه‌یه که له‌ده‌وروبه‌ری منداڵ له‌گه‌ڵی رووبه‌روو ده‌بێته‌وه، وه‌کو: بینینی پێکدادنی دوو ئوتومبێل، دزیکردن... هه‌ر به‌م هۆیه‌وه سه‌یرکردنی فیلمی ترسناک که کاریگه‌ری زۆری هه‌یه له‌سه‌ر مێشک و ده‌روونی منداڵ و ئه‌توانێت هۆی ترس‌و دڵه‌ڕاوکێی زۆر له منداڵاندا ساز بکات.
کام جۆر له‌ترسه‌کان پێویستی به‌ده‌رمان‌و چاره‌سه‌ر هه‌یه؟
له‌هه‌نگاوی یه‌که‌مدا ده‌بێت ته‌مه‌نی منداڵه‌که له‌به‌ر چاو بگیرێ، هه‌ندێک له‌ترسه‌کان له‌ته‌مه‌نێکدا ئاسایین. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ترسه‌که له‌دوو ساڵ زیاتر بخایه‌نێت ده‌بێت چاره‌سه‌ری بۆ بکرێت. ترسێکی ئاسایی نابێت ماوه‌یه‌کی زۆر به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕێت، زۆرجار بێ رۆیشتن بۆ لای دکتۆر خۆی چاره‌سه‌ر ده‌بێت. هه‌روه‌ها ناسینی ترسه ئاساییه‌کان و ترسه نائاساییهکانه. هه‌ندێ جار منداڵ له‌شتێک ده‌ترسێت، به‌ڵام ئه‌م ترسه نابێته هۆی خراپی کرده‌وه و هه‌ڵسوکه‌وتی ئاسایی ئه‌و. کاتێک ترسه‌که ئاسایی نه‌بێت و بێته هۆی ترسنۆکی و هه‌ڵسوکه‌وتی ناشیرین که له‌ده‌ستی خۆیدا نییه ئه‌مه پێویست به‌چاره‌سه‌ری پزیشکی ده‌کات.
بۆ چاره‌سه‌ری ترسی منداڵ ده‌بێت چی بکه‌ن؟
ده‌روونناسان بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ترسی منداڵان، چه‌ندین رێگایان پێشنیار کردووه. له‌هه‌نگاوی یه‌که‌مدا ده‌ڵێن نابێت دایک و باب بۆ نه‌مانی ترس له‌منداڵه‌که‌یان په‌له بکه‌ن. په‌له‌کردنی دایک و باب نه‌ک هه‌ر نابێته هۆی که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌م ترسه، به‌ڵکو زیاتریشی ده‌کات. ئه‌م ترسانه ورده ورده نامێنن و پێویسته دایک و باب هێمن بن و به‌هێمنی بۆ نه‌مانی ئه‌م ترسه هه‌نگاو هه‌ڵگرن. تێبینییه‌کی تری ده‌روونناسان ئه‌وه‌یه هیچکات منداڵه‌کانتان به‌هۆی ترسه‌وه سه‌رکوت مه‌که‌ن. ئه‌و مه‌سه‌له‌یه که لای دایک و باب ترسناک نییه لای منداڵ وانییه و ئه‌و منداڵه له‌وه تێناگات که ترسناک نییه. ته‌نانه‌ت کاتێک له‌ژێر چاره‌سه‌ری پزیشکی دایه و هۆکاری ترسه‌که هه‌ر مابێت کاریگه‌ر نییه، وه‌ک کاتێک دایکه‌که له‌تاریکی ده‌ترسێت ئه‌گه‌ر منداڵه‌که لای دهرووناسیش بێت کاریگه‌ری نابێت چۆن دایکه‌که لهماڵێوه له‌به‌رچاوی منداڵه‌که‌یه و هه‌ڵسوکه‌وتی دایکه‌که کاریگه‌ری زۆرتری ده‌بێت.
یاری کردن کاتێکی باشه بۆ له ناوبردنی ترسی منداڵ. بۆ نمونه ئه‌گه‌ر منداڵه‌که له ده‌رزی لێدان ده‌ترسێت له‌کاتی یاری کردندا ده‌توانیت تاقی بکه‌یته‌وه‌و ئه‌وکاته ده‌بینێت که ده‌رزی لێدان ترسی نییه.
کۆتایی:
ترس هه‌ر له‌سه‌ره‌تای منداڵییه‌وه له‌گه‌ڵ مروڤ هه‌یه و شتێکی ئاساییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ترسه‌که زۆربێت و ببێته هۆی ئازاری ئه‌و که‌سه خۆی و که‌سانی ده‌ورووبه‌ری پێویسته چاره‌سه‌ری بۆ بکرێت و ببرێت بۆ لای پزیشکی ده‌روونناس و هه‌ڵسوکه‌وتی دروست له‌م بواره‌دا زۆر کاریگه‌ری هه‌یه.