به پێی ڕاپۆرتی پێگه‌ی هه‌واڵی هاژه، ئیواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا زانکۆی سلێمانی بڕوانامەی دکتۆرای فەخریی بەخشییە ھونەرمەندی ناوداری کورد مەزھەری خالقی لە پای خزمەتەکانی لە بواری ھونەر و پاراستنی کەلەپوری کورد. خالقی دوای وه‌رگرتنی بڕوانامه‌كه ڕایگه‌یاند"ئەم خەڵاتە بۆ من ئەوەندە بەرزە کە لە ئاستی خەڵاتە گەورەکانی جیهانە وەک نۆبڵ، لەبەر ئەوەی لە خاکی خۆم وەریدەگرم و گەلەکەم پاداشتم دەداتەوە."
له‌سه‌ره‌تای ڕێورهسمهكهدا یوسف گۆران، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێم وتارێكی به‌و بۆنه‌یه‌وه پێشكه‌ش كرد و ڕایگه‌یاند: "هونه‌ری هه‌ر میلله‌تێك به‌شێكه له مێژوو و كلتور و زامن و سه‌روه‌ری ئه‌و میلله‌ته، بۆیه وه‌ك میلله‌تی كورد پێویسته به گرنگییه‌وه پارێزگاری له هونه‌ری میلله‌ته‌كه‌مان بكه‌ین، تاكو كلتوری میلله‌ته‌كه‌مان له‌ناو نه‌چێت و هه‌رده‌م به زیندویی بمێنێته‌وه."
وتیشی: "هونه‌مه‌ندی گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان مه‌زهه‌ری خالقی، یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌كانی كورد و پێویسته میلله‌ته‌كه‌مان شانازی پێوه بكات و به‌ده‌ر له ئه‌زمونی كاری هونه‌ری و به‌ره‌و پێش بردن و نوێگه‌ری له هونه‌ری میوزیك و گۆرانی كوردی مامۆستا مه‌زهه‌ری خالقی ڕۆڵی گرنگی بینیوه له پاراستن و به دیكۆمێنت كردنی هونه‌ری زاره‌كی میلله‌ته‌كه‌مان كه سه‌روه‌تێكی گه‌وره‌ی كلتوری نهتهوهییهمانه، ئه‌وه‌یش به دامه‌زراندنی ئەنیستیتۆی كه‌له‌پوری كوردی و كۆكردنه‌وه و به ئه‌رشیف كردنی هونه‌ری زاره‌كی میلله‌ته‌كه‌مان و نوێ كردنه‌وه‌یان و پاراستنیان له فەوتان، كه ئه‌مه بۆ خۆی كارێكی گرنگه و جێگای رێز و پێزانینه."
پاشان سێ فیلمی دێكۆمێنتاری له‌سه‌ر ژیان و ئه‌زمونی هونه‌ری و كاره‌كانی مامۆستا مه‌زهه‌ری خالقی نمایشكرا و له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی زانكۆوه به ڕه‌سمی دكتۆرای فه‌خری به‌خشرایه مامۆستا مه‌زهه‌ری خالقی.
لەدوای وه‌رگرتنی بڕوانامه‌كه، ھونەرمەند مەزھەری خالقی ڕایگەیاند: "زۆر بە خۆشحاڵییەوە دەڵێم ئەم خەڵاتە پڕبایەخە کە خەڵاتێکی زانستیی و نەتەوەییە، من هاوبەش و شەریکی دەکەم لەگەڵ هەموو ئەو هونەرمەندانەی کە بۆ گەلەکەمان ئازادی، خۆشی ژیان، مانای ژیانی کوردی و کوردەورییان هێناوە و بەبێ ناونیشان ڕۆیشتن، من ئەم خەڵاتە لەگەڵ هەموو ئەوانەدا هاوبەش دەبم".
خالقی لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی: "چەند رۆژ پێش ئێستا لەگەڵ زانکۆ کە باسی ئەم خەڵاتەم دەکرد، من وتم ئەم خەڵاتە بۆ من ئەوەندە بەرزە کە لە ئاستی خەڵاتە گەورەکانی جیهانە وەک نۆبڵ، لەبەر ئەوەی لە خاکی خۆم وەریدەگرم و گەلەکەم پاداشتم دەداتەوە. ئەگەرچی هیچ کاتێک چاوەڕوانی ئەوە نەبووم کە ڕۆژێک لە ڕۆژان بەمشێوەیە پاداشتی هونەر بکرێت و منیش یەکێک لەوانە بم، لەبەر ئەوەی کە من بە درێژایی تەمەنم گەلەکەم لە گەنج و بەساڵاچوو لە هەر شوێنێکی جیهان بووبم هەموو خۆشەویستی و مێهرەبانی ئینسانی خۆیان وا پێبەخشیوم کە نە تەنیا هەستی هیچ ناخۆشییەک و هیچ کێشە و دەردیسەرییەکم لە ژیانمدا نەکردووە، بەڵکوو هەموو کێشەکانی کوردبوونم لەبیرچوەتەوە و وەکوو پاڵەوانێک بە وزەوە هاتومەتەوە گۆڕەپانی خەباتی فەرهەنگی، کولتوری و ئینسانی. بەبڕوایشەوە و بەهەمو قوڵایی دڵمەوە دەیڵێم و ئەوەش دەسەلمێنم مرۆڤی کورد یەکێکە لە باشترین، بەرزترین و گەورەترین مرۆڤەکان لەسەر زەوی، هەموشمان دەزانین کە مێژویەکی کۆن و درێژمان هەیە".
خالقی ساڵی 1939 له‌شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌دایك بوه. به‌شی فیزیای له‌زانكۆی تاران ته‌واو كردوه. له ده‌زگای رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی ئێران كاری كردوه و ماوه‌یه‌كیش بەڕێوەبەری ناوەندی سه‌دا و سیمای سنە و كرماشان بووە.
ئەو هونەرمەندە زیاتر لە 250 ئاوازی فۆلكلۆری تۆماركراوی هەیە و ئێستا بەڕێوەبەری ئه‌نیستیتۆی كەلەپوری كوردە لە شاری سلێمانی و لە بوارەكانی هونەر، ئەدەبیات و فۆلكلۆر چالاكی دەكات.
ئاوێنه