"خانم سەرهەنگی"، بەرپرسی ئیدارەی فەرههنگ و ئیرشاد بەخێرهاتنی میوانانی کرد و سپاسی بەڕێوەبەرانی ئەو ڕێوڕەسمەی کرد.
لە درێژەدا بەرنامەکە بەم چەشنە بەڕێوە چوو.
بڕگەی یەکەم:
"خدر بەهرامبەیگی" مامۆستای کلاسەکانی فێرکاری ئەنجومەن، لەلایەن ئەنجومەنی ئەدەبییەوە بەخێرهاتنی ئەدیبان و ئەدەب دۆستان و قوتابیانی کلاسەکانی فێرکاری ئەنجومەنی کرد.
دوکتور "قوربان عەبباسی" گوتاری خۆی لەژێرناوی "بۆ بەرەوپێش چوون بۆچی پێویستمان بە میراتی پێشینیان هەیە" پێشکەشی بەشدار بووان کرد.
دوکتور "خالق جەلیلنژاد"، دانیشتووی شاری مەهاباد، لەبواری کۆمەڵناسێوە شێعرەکانی مامۆستا هێمنی خستە بەر باس و لەبواری تاریخی و ئەدەبییەوە باسی بەرەکانی شێعری کوردی و بەتایبەت بەرەی موکریانی کرد و ماموستا هێمنی وەک پێشەنگێکی بەرەی سێهەمی شێعری موکریان ناساند و ئاماژەی به تایبەتمەندییەکانی شێعری مامۆستا کرد.
لە بڕگەی دووهەمدا عاشیق "محەمەد عەلی مەحموودی" موسیقی سوننەتی بە دوو زمانی تورکی و کوردی پێشکەشی بەشداربووان کرد.
بڕگەی سێهەم:
"ساڵح ڕەحیمی" شێعرەکانی خۆی بە دوو زمانی فارسی و تورکی پێشکەش کرد.
"مستەفا ئیلخانیزادە" بەرپرسی بنکەی ئەدەب لە بۆکان دەستخۆشی هەوڵ و ماندووبوونی ئەندامانی ئەنجومەنی ئەدەبی باران کرد و خۆشحاڵی خۆی لە بەڕێوەچوونی کۆڕی موشتەرەکی لەم چەشنە دەربڕی و پاشان شێعرێکی پێشکەشی بەشداربووان کرد.
"کەماڵ ڕامووز" وەک مودیر مەسئولی ئەنجومەنی ئەدەبی بەخێرهاتنی میوانان کرد و دەستخۆشی لە تەواوی ئەو دۆستانە کرد کە لە بەڕێوەچوونی بەرنامەکەدا زەحمەتیان کێشاوە و پاشان دوو شێعری بە زمانی کوردی و فارسی خوێندەوە.
"شللێر خاکی" گوتارێکی لەژێرناوی "گەشتێکی کورت دە تاریک و روون و ناڵەی جودایی ماموستا هێمن" لە نووسینی "عەلی سولەیمانی" ئەندامی ئەنجومەنی ئەدەبی باران پێشکەشی ئامادەبووان کرد.
لەم بەرنامەیەدا هەروەها سپاسی "شوعلە ئەحمەدی پور" نگارکێشی لاوی نەغەدەیی و دانیشتووی ئێستای شاری مەهاباد کرا بۆ کێشانەوەی وێنەی ماموستا هێمن و پێشکەش کردنی ئەم پۆرترە بەنرخە بە ئەنجومەنی ئەدەبی باران.
"سامان سەید مەحموودیان" ئەندامی ئەنجومەنی ئەدەبی باران شێعرێکی کوردی پێشکەش کرد.
لە کۆتایی ئەم بەشەدا خاتوو "عیرفان جەواهیری" خەڵکی شاری شنۆ شێعرێکی کوردی پێشکەشی ئامادەبووان کرد.
بڕگەی چوارەم:
لەم بەشەدا چریکەی دەنگی "حوسێن مەولودی" و کەمانچە بێوێنەکەی "جەلال حەللاج" کۆرەکەی ڕازاندەوە.
لە بڕگەی کۆتاییدا، بەشدار بووانی کلاسەکانی فێرکاری ئەنجومەنی ئەدەبی ڕێزیان لێ گیرا و بە گرتنی وێنەیەکی یادگاری قووتابیان، کۆتایی ڕێوڕەسمەکە ڕاگەیەندرا.
"له لایەن دەستەی بەڕێوبەرانی ئەنجومەنی ئەدەبی باران سپاسی دووبارەی خۆمان ئاراستەی تەواوی ئەو دۆستانە دەکەین کە لە ڕێگای دوور و نیزیکەوە تەشریفیان هاتبوو و بەشداری ئەو ڕێوڕەسمە بوون، هەروەها تەواوی ئەو بەڕێزانە لە بەرێوەچوونی ڕێوڕەسمەکەدا زەحمەتیان کێشابوو."