به پێی ههواڵی هاژه، ڕۆژی ههینی 23ی خاکەلێوەی 98ی ههتاوی شووڕای شار و شارەداری مەهاباد وێڕای ڕیزگرتن له ههوڵ و تێکۆشانی هونهرمهندی کورد عەدنان کەریم نازناوی شارۆمەندی فەخری مەهابادیان بهم هونهرمهنده بهخشی.
له بهشێک له پەیامی شووڕا و شارەداری مەهاباددا هاتووه:
"...ئەوەی لە سروە باڵسووکتر سنوورەکان دەبڕێ و لە پەپوولە هێمنتر لە سەر پەڕەی دڵان دەنیشێ هەستی پیرۆزی لە هونەر هەڵکشاوە. بێگومان لەم ناوەدا هونەرمەندانی گەلانی بەشمەینەت ئەرکیان قورستر و پێگەیان هەستیارترە؛ بۆ ئێستا و داهاتووانیش دەبنە پەیامنێری جوانی و باڵوێزی کلتووریی نەتەوەیەک. بەو ڕوانگەیەوە کە هیچ خەڵاتێک نییە ئامپای ڕۆحی گەشی هونەرمەندانی ڕاستەقینە بێت و بەم بۆنەیەوە کە ئەمڕۆ بە زایەڵەی سۆزی دەنگی هەمیشە سەوزتان شاری مەهاباد بەهاری پێدەکەوێ، وێڕای ڕێز و حورمەتی بێبڕانەوەمان، بەوپەڕی شانازییەوە نازناوی شارۆمەندی فەخریتان وەک پێ زانین پێدەبەخشرێ."
شایانی باسە کۆنسێرتی هونهری عەدنان کەریم بۆ ماوەی سێ ڕۆژ له 21 تا 23ی خاکەلێوە لەگهڵ پێشوازی گهرمی خەڵکی مەهاباد بەرەوڕوو بوو.