هادی زیائه‌ددینی ـ شێوەکار و پەیکهرەسازی کورد
ساڵی 1335ی هه‌تاوی له گهڕەکی جه‌وراوای سنه له دایک بووه
به‌ر له خوێندن له قوتابخانه نیگارکێشی کردووە و دوای قۆناغی سەرەتایی یه‌که‌م هه‌نگاوەکانی له بواری پەیکەرەسازیدا ههڵێناوەتهوە
ساڵی 1356 له کۆلێژی هونه‌ره جوانه‌کانی زانکۆی تاران وەرگیراوە
بناغه‌دانه‌ری هونه‌ری شێوەکاری، نیگارکێشی و پەکەرەسازی به شێوازی ئاکادێمیکه له کوردستان
له شارەکانی ناوخۆ وەک: تاران، سنه، ئیسفەهان، ته‌ورێز، ئیلام، هەمەدان، مەهاباد، سەقز، مەریوان، بانه، قشم، چابەهار، کرماشان، شنۆ، بیجاڕ، دیواندەره پێشانگای بووە.
پێشانگاکانی له وڵاتانی: چین، ئامریکا، سویس، قێرقیزستان، قەزاقستان، ئۆزبەکستان، کوویه‌ت، سووریا و هه‌رێمی کوردستان سرنجی جەماوەری بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە.
ههڵبژاردەی چوارەمین دووساڵانه‌ی نیگارکێشی ئێران (مووزەی هونهرەکانی هاوچەرخ ـ تاران 1376)
ههڵبژاردەی یه‌که‌مین دووساڵانه‌ی نێودەوڵه‌تی شێوەکاری ئێران (مووزەی هونهرەکانی هاوچەرخ ـ تاران 1378)
ههڵبژاردەی یه‌که‌مین فێستیواڵی هونه‌ری سۆمایی ئیسفەهان و وەرگرتنی دیپلۆمی شانازی له بواری پەیکەرەسازی 1367
داوەری فێستیواڵەکانی هونه‌ری سۆمایی
داوەری فێستیواڵی نیگارکێشی ڕۆژئاوای ئێران له مەریوان و هه‌روەها فێستیواڵی مامۆستایانی پەروەرده و ڕاهێنانی سنه
ئه‌ندامی شانازی ئه‌نجومه‌نی نیگار‌کێشانی ئێران
· مامۆستا ئه‌وەندەی ئاگادار بم زۆربه‌ی پێشانگاکای نیگارکێشی ئێوە به یادی هه‌ڵەبجە بووه، سرنجی تایبه‌تی ئێوە بۆ هه‌ڵەبجه له کوێوە سەرچاوە دەگرێ؟
ڕاسته، پێشانگاکانی نیگارکێشی من ته‌نیا به بۆنه‌ی هه‌ڵەبجه بووە، من له ساڵی 54ی هه‌تاوییه‌وە بەردەوام پێشانگام بووە و به ڕاستی ڕێژه‌ی پێشانگاکانم بۆ ناژمێردرێ، به‌ڵام به بۆنه‌ی ئه‌وەیکه خەڵکه‌که بخەمهوە بیر هه‌ڵەبجه و یادێ بکه‌ین له شەهیدانی ئه‌م کارەساته هه‌وڵم داوە که گشت ساڵێ پێشانگام بێت.
· بابه‌تی کارەکانیش پەیوەندی بەم کارەساته هه‌یه؟
بابەتی کارەکان هه‌ڵەبجه نییه بەڵکوو حه‌ولم داوە پێشانگاکان به یادی کارەساتی هه‌ڵه‌بجه بێت.
· تابلۆکانی پێشانگای ئه‌مساڵ چەندیان کاری نوێن؟
ئه‌م بەرههمانهی که دەیبینن کاری دوو سێ ساڵی ڕابردوون، هه‌ڵبه‌ت لەو ماوەیه‌دا زیاتر له 50 تابلۆم بووه بەڵام چوون سالۆنه‌که جێگای 34 تابلۆ دەبۆوە ناچار بووم ئه‌وەنده دانێم.
· زیاتر هۆگری کام سەبک و مەکتهبی هونه‌رین؟
من خۆم به سەبکێکی تایبه‌ت نهبەستۆتهوە و چوارچێوەیهکم بۆ خۆم دیاری نەکردووە بەڵام هۆگرایهتیم به شێوە و مه‌کته‌بی ڕێئالیزمی ئیجتماعییه که ڕاستییه‌کانی کۆمەڵگای ئێمه یان دەروونمایهی کۆمەڵایه‌تی باس دەکات.
· کەواتا ڕووداو و به تایبه‌ت ئه‌و کارەساتانهی بۆ کورد هاتوونه ئاراوە هه‌وێنێکه بۆ خوڵقاندن و ڕەنگدانه‌وەی له کارەکانتاندا؟
نه ته‌نیا ئه‌و مەسایل و ڕووداوانه، بەڵکوو هه‌رچی شته له‌سەر من ته‌ئسیر دادەنێ، من له شاری خۆم ماومهوە و دەرنهچووم بۆ وڵاتێ تر ته‌نانه‌ت تارانیش ناچم و نه‌چووم چوون پەیوەندی عاتفیم له‌گه‌ڵ ئه‌و خەڵکه و شوێنێکه که تێیدا دەژیم، بەڵکوو ئه‌و پەیوەندییه قووڵ و ئه‌سیل بێ و من بتوانم بەشی خۆم له ڕێگای هونه‌ری خۆمه‌وە زمانی خەڵکهکهم بم.
· ئه‌م زمانه چەنده توانیویه‌تی لەگه‌ڵ مرۆڤ و کۆمەڵگای غه‌یره کورد پەیوەندی بگرێ؟
وەک ئاگادارن من له 12 وڵات و له شارگه‌لی جۆراوجۆری ئێران پێشانگام بووه، له فێستیواڵە جۆراوجۆرەکاندا به‌شداریم بووه، بهختهوەرانه له‌پاڵ ئه‌وەیکه خەڵک شوێن دادەنێ و ئه‌م شوێن دانانه دەبێته به تابلۆیه‌ک، ئه‌شێ ئه‌م تابلۆیه به میلله‌تانی تر بناسێنرێ. ئه‌مه دەبێ خۆمان نیشان بدەین و خۆمان بنوێنین چ له باری شاییهوە، چ له باری ناخۆشییهوە و چ له باری زوڵمهوە، هه‌رچی له دەستمان دێ دەبێ بیکه‌ین و بڵێین ئێمه ئهوەین. ئێمه هه‌میشه ئینکار دەبین، له بارەی ئه‌م ئینکارەوە من بەشی خۆم ئهوێستمهوە که نا من هه‌م، من مێژووم هه‌یه، شناسنامه و هۆویهتم و فەرههنگم هه‌یه، ئه‌مانه من له ڕێگه‌ی نەقاشییهکهمهوە دەیخهمه ڕوو.
· ئاخۆ دەتوانین بڵێین هونه‌ر زمان و ئارازێکی باشە بۆ به جیهانی کردنی ئه‌و کارەساتانهی بەسەر کورد هاتووە و ئه‌مانه چەنده‌ی ڕەنگدانهوە له کاری هونەرمەندانی غه‌یره کورددا بووە؟
وەڵڵا خۆزگه ئه‌و کارەساتانه هه‌ر نەبوایهن، بەڵام وەختایهک هه‌ن ئینسانێک که تهعەلوقی هه‌یه، ئینسانێک که کاری هونه‌ری دەکا خودبه‌خود حەساستره چوون زات و خەمیرەیان وایە، ئه‌م حەساسهته دەبێته هۆی ئه‌وه که ته‌ئسیرێکی فره‌تری بێ له‌سەر هونه‌رمه‌ند، چوون کارەسات و ژینۆساید و ئاوارەگییه، لانیکه‌م به بۆنه‌ی ئه‌وە که مه‌وجێک ئینسانی تێیدا ده‌چێت و دەستدرێژییه بۆ مافەکانی یه‌ک میلله‌ت ئه‌وانه له ناو تەواو ئه‌و فکر و ئیحساسانهن که وەرگرتنی له گشتی زەقتره. ئه‌گه‌ر ڕووداوێک وەک هه‌ڵەبجه ڕوو دەدا ئه‌گه‌ر کوردەکان ئاوارە دەبن یان کۆمەڵ کوژی له ئه‌نفالدا دێته ئاراوه، من کارێکم کردووە که ئه‌م کارەساتانه ببێته مه‌سه‌له‌یه‌کی جیهانی، چوون ئاوارەگی تایبه‌ت به ئێمه نییه، کارەکانم نه‌هایه‌ته‌ن بۆ ته‌واوی کۆمه‌ڵگای ئینسانییه، بەڵام سەرچاوە و ئه‌نگیزه و دەریافتی حیسیم له کۆمەڵگای خۆمانەوەیه.
· زۆر سپاس مامۆستا گیان که به دڵێکی فراوانهوە وڵامتان داینهوە.
خۆش بی یاخوا، قوربانی محهببەتان، زەحمەتتان کێشاوە.
ڕیزی ئه‌و پەیکەرانەی به دەستی هونه‌رمه‌ند هادی زیائه‌ددینی ساز کراون:
ساز کردن و دامەزراندنی پەیکهرەی ته‌واو قەدی گاندی (له سایزی سرووشتی) ڕێبه‌ری خەڵکی هیند ـ ساڵی 1353
ساز کردن و دامەزراندنی پەیکهرەی ئازادی به بەرزایی 6 میتر له مەیدانی ئازادی سنه
ساز کردن و دامەزراندنی پەیکهرەی شوان به بەرزایی 3 میتر له پارکی ئاویه‌ری سنه
ساز کردن و دامەزراندنی پەیکهرەی دوو مناڵ به بەرزایی 4 میتر له پارکی ئاویه‌ری سنه
ساز کردن و دامەزراندنی پەیکهرەی مه‌وله‌وی کورد به بەرزایی 5/3 میتر له مەیدانی مەولەوی کوردی سنه
ساز کردن و دامەزراندنی پەیکهرەی کرێکار به بەرزایی 4 میتر له مەیدانی کرێکاری سنه
ساز کردن و دامەزراندنی پەیکهرەی مامۆستا هەژار به بەرزایی 4 میتر له مەیدانی مامۆستا هەژاری مەهاباد
ساز کردن و دامەزراندنی پەیکهرەی مامۆستا هێمن به بەرزایی 4 میتر لە مەیدانی مامۆستا هێمنی مەهاباد
ساز کردن و دامەزراندنی پەیکهرەی مامۆستا محەممهد قازی به بەرزایی 4 میتر لە مەیدانی محەممهد قازی مەهاباد
ساز کردن و دامەزراندنی پەیکهرەی میرعماد قەزوینی به بەرزایی 5 میتر له مەیدانی میرعمادی قەزوین
ساز کردن و دامەزراندنی پەیکهرەی چێژی ڕەهایی به بەرزایی 3 میتر له مەیدانی پارکی منداڵی ئیسفەهان
ساز کردن و دامەزراندنی پەیکهرەی شێخ مه‌حموود بەرزەنجی به بەرزایی 8 میتر له مەیدانی شێخ مەحموودی سلێمانی
ساز کردن و دامەزراندنی پەیکهرەی مهستوورەی ئه‌ردەڵان به بەرزایی 4 میتر له پارکی هه‌ولێر
ساز کردن و دامەزراندنی پەیکهرەی شێخ حەسەن عەلی "جگه‌رخوێن" له هەولێر
ساز کردن و دامەزراندنی نه‌قشی بەرجەستهی سەربازی مادی به بەرزایی 5/2 میتر له سەر دەرگای مووزەی سنه
ساز کردن و دامەزراندنی نه‌قشی بەرجەستهی زێویه به پانتایی 100 میتری چوارگۆشه له مەیدان و ورودی پارکی ئاویه‌ری سنه
سازکردنی 8 سەردیس له تیپی ناوچەکانی جۆراوجۆری کوردستان به مه‌به‌ستی به نمایش دانان له خانه‌ی کورد
چاپی یه‌که‌م کتێبی شێوەکاری (لە دەستی چاپ دایه)