تاریخ: ۱۳۹۷/۱۲/۵
بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانیی زمانی زگماکی له شاری بۆکان
 به پێی هه‌واڵیی هاژه،  ڕۆژی پێنجشەممە ۲ی ڕەشەمە، لە ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان، له شاری بۆکان ڕێوڕەسمێک بۆ پیرۆزی ڕۆژی جیهانیی زمانی زگماکی و بۆ یادی مامۆستا هەژار گیرا.
لەو ڕێوڕەسمەدا کە بە بەشداری تاقمێکی زۆر لە مامۆستایان و لایەنگرانی زمان و ئەدەبی کوردی بەڕێوە چوو، گرینگی خوێندن و نووسین بە زمانی زگماکی و پێویستی بایەخدان بە زمانی کوردی و ئەرک و خزمەتەکانی ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان خرا بەر باس و وتووێژ.
لەو ڕێوڕەسمەدا مامۆستایان:
۱. ئەمیر پیادە(بەرپرسی گشتی ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان
۲. ئەنوەر پیادە(بەرپرسی ڕێکخراوی میساقی عیداڵەتی زاگڕۆس)
۳. محەممەد حوسەینپوور(ڕێزان)
٤. خالید عەسگەری(تەزوو)
۵. دوکتور ئەمیر عەبباسی 
٦. عەلی فرووتەن(حەیرانبێژ)
۷. سەعدوڵڵا مەجیدی
٨. ناسر کەریمی
۹. حوسەین شێربەگی
۱۰. نوسرەت سوارە
۱۱. پێژمان شەریعەتی
هەر کام بە نۆبەی خۆیان وتاریان پێشکەش کرد و لەسەر گرینگیی زمانی زگماکی قسەیان کرد.
شایانی باسە پێشکەشکاریی ڕێوڕەسمەکە بە ئەستۆی، پێشکەشکاری لێهاتوو، مامۆستا محەممەد جەهرومی بوو. 
جێی ئاماژەیە ئەرکی پەزیرایی و میواندارێتی ڕێوڕەسمەکە، بەڕێوەبەرایەتیی سایپایەدەکی۲(عەبباسی) بە ئەستۆی گرتبوو.