بە پێ هەواڵی هاژە، هیلاری کلینتن ڕایگەیاند، کورد باشترین هاپەیمانیانە ئەگەریش بۆ سەرۆکى ئەمەریکا هەڵبژێردرێت ئەوا ڕاستەوخۆ چەک دەدات بە کورد لە ڕۆژئاوا
ئاژانسى هەواڵى سپوتنیک ئەمڕۆ ١٠ى تشرینى یەکەمى ٢٠١٦ بڵاویکردەوە، هیلاری کلینتن پاڵێوراى حزبى دیموکراتى ئەمەریکا بۆ پۆستى سەرۆکایەتیى ئەو وڵاتە و دۆناڵد ترەمپ پاڵیوراوى حزبى کۆمارییەکان بۆ پۆستى سەرۆکایەتیى ئەمەریکا دووەم دیبەیتیان بەڕێوە برد.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە دیبەتەکەى نێوان کلینتن و ترەمپدا بەشێوەیەکى تایبەت باسى کورد بە تایبەتى کوردستانی سوریا کراوە بە بێ ئەوەى باسى تورکیا بکرێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو، کلینتن ڕایگەیاندووە "ئەگەر بۆ سەرۆکى ئەمەریکا هەڵبژێردرێم ئەوا ڕاستەوخۆ چەک بە کوردانى ڕۆژئاوا دەدەم. کورد چۆن لە عێراق باشترین هاوپەیمانمان بوون لە سوریاش بەو شێوەیە بوون. دەزانم هەندێک لایەن لەو دۆخە دەترسن، بەڵام من بەو شێوەیە بیر دەکەمەوە، کە پێویستە پشتیوانى لەوان (کورد) بکرێت، چونکە شەڕڤانانى کورد و عەرەب لەسەر ڕێگاى وەرگرتنەوەى ڕەقەدان و لە دواى ئەوەش داعش لە عێراق تێکدەشێکت".