تاریخ: ۱۳۹۵/۷/۱۹
ڕەسووڵ نادری: باری تەندروستیم باشە و لە مەهابادم
ڕۆژی دووشەممە 19ی ڕەزبەر هونەرمەند ڕەسووڵ نادری لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵنێری هاژە ڕایگەیاند، سەفەری لەش ساغ ئەو بۆ دەرەوەی وڵات تا ئێستا سەری نەگرتووە و ئێستا لە مەهابادە.
ئەم هۆنەرمەندە وێڕای ئاماژە بەوەیکە چەند جار داوای کردووە باری تەندرووستی بکەوێتە بەر پشکنینی پزیشکانی بیانی، بەڵام تا ئێستا ئەو هەلە نەقوازراوە.
ئێستا، باری تەندرووستی هونەرمەند ڕەسووڵ نادری باشه و لە ماڵە خۆی بەسەر دەبا. 
پێشتر لە زمان یەکێک ئەندامانی بنەماڵەی بەڕێزان ڕاگەیەندرابوو ئەم سەفەرە سەری گرتووە و ئەم هونەرمەندە بەرەو وڵاتی ئاڵمان وەڕێکەوتووە.
ڕەسووڵ نادری لە ڕێگەی پێگەی هەواڵی هاژەوە، سوپاس بۆ پێزانینی خۆی لەهەمبەر دڵسۆزی و ئەمەگناسی خەڵکی کوردستان و شاری مەهاباد ڕادەگەیەنێت.
عکس: پولا آغاز