تاریخ: ۱۳۹۵/۷/۱۸
هونەرمەند ڕەسووڵ نادری بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ئاڵمان کرا

به پێی هه‌واڵی هاژه، هونەرمەندی ناوداری کورد ڕسووڵ نادری بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی لە سەر فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرەو وڵاتی ئاڵمان وەڕێ کەوت.

 

هونەرمەند ڕەسووڵ نادری کە بە ئێشی لاقەکانی و کێشی زۆر، تووشی گیر و گرفتی لەش ساغی بووە ڕۆژی شەممە 17ی ڕەزبه‌ری 95ی هه‌تاوی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بەرەو وڵاتی ئاڵمان وەڕێکەوت.

شایانی ئاماژه‌یه، هونەرمەند ڕەسووڵ نادری، ئەمڕۆ لە ناوەندێکی تەندروستی شاری کۆڵن دەکه‌وێته ژێر چاوەدێری پزیشکی، دواتر بۆ هێنانە خواری کێش ڕەوانەی ناوەندێکی دیکەی تەندروستی لە شاری بێڕڵین دەکرێ.

سەفەری بەرەو  لەش ساغی هونەرمەند ڕەسووڵ نادری لانیکەم مانگێگ دەخایەنێ.

هونه‌رمەند ڕەسووڵ نادری ساڵی 1312ی هەتاوی له ئاوایی ئوزونتاشی مەهاباد له دایکبووه و له ئاوایی کانی سێو ماوەیه‌ک ژیانی بردۆته سەر. ساڵی 1347ی هه‌تاوی به تاوانی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ڕژێمی شاهه‌نشاهی بۆ ماوەی 3 ساڵ دەسبه‌سەر دەکرێ. له ساڵی 1351ی هه‌تاوییه‌وە له شاری مەهاباد نیشتەجێ بووە.

ئه‌م هونه‌رمه‌نده له بوارەکانی به‌یت و حه‌یراندا دەستێکی باڵای هه‌یه و نه‌قڵه خۆشەکانی به‌ناوبانگن.

 هەواڵدەری هاژە ئاواتی لەش ساغی و تەمەن‌درێژی بۆ ئه‌م هونه‌رمه‌ندی بلیمه‌تە‌ی کورد، مامۆستا ڕەسووڵ نادری دەخوازێ.