کۆچیادی هونه‌رمه‌ندی وێنه‌کێش، وێژه‌ر، پسپۆڕ و لێکۆله‌ری زمان و فەرهه‌نگ و فۆلکلۆری کوردی خوالێخۆشبوو "سمکۆ پاکزاد" له مەهاباد بەڕێوە چوو.
به پێی هه‌واڵی هاژه، لەم کۆڕەدا که به ئامادەبوونی ژمارەیهکی بەرچاو له هونه‌رمەندان، ئه‌دیبان و لایه‌نگرانی وێژه و ئه‌دەبیی کورد له تالاری وەحدەتی مەهاباد بەڕێوە چوو، جێگری پارێزگار و فەرمانداری تایبه‌تی شاری مەهاباد ڕایگه‌یاند: شاعیران و هونه‌رمەندان پەیام هێنەرانی ئازادین و هەوڵ و تێکۆشانیان بۆ ڕزگاری نهتهوەکانه.
ئیرەج شوجاعی هه‌روەها وتی: هونه‌رمەند سەر به دەسته و گرووپ و تاقمێکی تایبه‌ت نییه و خزمهتەکانی له پێناو مرۆڤایه‌تیدا پێناسە دەکرێ.
پاشان قادر مورادی بەرپرسی ئیدارەی فەرهه‌نگ و ئیڕشادی ئیسلامیی مەهاباد وێڕای به‌خێرهێنانی میوانەکان وتی: سمکۆ پاکزاد نموونه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌خلاق بوو، که‌سێک بوو که بەردەوام بۆ یه‌کگرتوویی هونه‌رمەندان و ئه‌دیبان حه‌ولی داوە و دەورێکی بەرچاوی هه‌بوو له گشت چالاکی فەرهه‌نگی و هونه‌رییەکانی مەهاباد.
مورادی لەم کۆڕەدا داوای له بنه‌ماڵه‌ی پاکزاد کرد ئاسەواری ئه‌م هونه‌رمه‌نده بلیمه‌ته که له‌خۆگری نیگارکێشی پۆرترەی 250 کەسایه‌تی ناوداری کورده، چاپ و بڵاو بکرێته‌وە.
له درێژه‌ی کۆڕەکەدا دایکی کاک سمکۆ پاکزاد به خوێندنی لایی لاییه‌ک سرنجی ئامادەبووانی ڕاکێشا.
هه‌روەها عەلی ئازیز، شەڕەفخان پاکزاد و دکتور نادر کەریمیان سەردەشتی سەبارەت به کەسایه‌تی و کاروباری هونه‌رمه‌ندی کۆچکردوو لێدوانیان هه‌بوو.
لەم کۆڕەدا مستەفا شێرزاد، سەلاح قاسمی، گوڵاڵه ستاوەند و دەسته‌یه‌ک له منداڵان که شاگری سمکۆ پاکزاد بوو کارە هونەرییهکانی خۆیان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌که‌ی کرد.
پاشان ناتق مەجیدی، محه‌ممه‌د فەهیمی، عەبدوڕەحمان شەکوور، حاته‌م مهرزەنگ، سەید سمایل شاهۆیی، لەیلا بەهرام بەیگی، جەلال زەیناڵی، نه‌رمین ئیبڕاهیم ئازەر، موحیب مەهابادی، شادی پاکزاد، ئه‌سعه‌د قادری، ئازاد مەحموودی، سۆژین ئاڕوهند، مریه‌م یه‌تیمی و کەریم دافعی به خوێندنه‌وەی شێعر هه‌ست و سۆزی خۆیان له هه‌مبه‌ر له دەستدانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده دەربڕی.
دکتور مێهری پاکزاد وەک ڕێکخەر و پێشکەشکاری بەرنامه وێڕای دیکلمەی شێعر لەسەر کەسایه‌تی و ئاسەواری کاک سمکۆ پاکزاد لێدوانی تایبه‌تی هه‌بوو.
لەم کۆڕەدا ئه‌یووب نه‌وبەخت وێڕای سیاوەش مورادی، فەریوەر ئه‌حمه‌دی و محەممەد ساڵح ئه‌حمه‌دی چەند پارچه موزیکیان پێشکه‌ش کرد.
وێنه‌گرانی هاژه: عادڵ کەریمی، حسێن خاڵندی، سەید یۆسف عەباسی تاهیر، پۆڵا ئاغاز