بە پێی هەواڵی هاژە لە ئاکامی
کۆتایی سێهەمین کێ بەرکێی "خەونی کاکەشانی من"، "ئاڵا رەزایی" نووسەری مێرمنداڵی
بۆکانی بە خەونی کاکەشانی
خۆی "پلەی سێهەم"ی وەدەست هێنا.
ئەو کێ بەرکێ نەتەوەییە بە بۆنەی "حەوتووی جیهانیی فەزا"ەوە و لە لایەن "ئەنجومەنی ئەستێرەناسی ئایازی تەورێز" لە ئاستی نەتەوەیی دا بەڕێوە چوو.
لە بەشی مێرمنداڵان دا بە پێی راگەیەندراوی "ئەنجومەنی ئەستێرەناسی ئەیازی تەورێز" ١٨٠ بەرهەمی چیرۆکی زانستی- خەیاڵیی گەیوەتە بنکەی بەڕێوەبەرایەتی کێ بەرکێ و لە دوو هەنگاودا بەرهەمەکان بۆ هەڵسەنگاندن نێردراون.
لە هەنگاوی یەکەم دا لە کۆی بەرهەمەکان ١٦ بەرهەم وەک بەرهەمی باشی چیرۆکی زانستی-خەیاڵی گوڵبژێر کران و بۆ خولی کۆتایی داوەریی نێردران. لەو ١٦ چیرۆکە هەڵبژاردەیە، دوو چیرۆکی مێرمندالانی بۆکانی بە ناوەکانی "ئاڵا رەزایی" و "فەرید عەباسیفەرید" هەڵبژێردران.
لە ئاستی کۆتایی دا و بۆ دستنیشان کردنی سێ کەسی براوە لە ئاستی ئێران دا، چیرۆکی "دەرگای ٢٠١٧" لە نووسینی مێرمنداڵی بۆکانی "ئالا رەزایی" پلەی سێهەمی وەدەست هێنا.
شایانی باسە لە بەشی شێوەکاریش دوو مێرمندالی کورد بە ناوەکانی "ئیلیا چراغی" و "کەوسەر قارەمانی" وەک کەسانی شایستەی رێز لێنان هەڵبژێردران کە لە شارەکانی کرماشان و مەهابادەوە بەشداری ئەو کێ بەر کێیە بوون.
سەرچاوە: ئیبنا