تاریخ: ۱۳۹۷/۸/۲۰
بەڕێوەچوونی ڕێ‌وڕەسمی یەکەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان له بۆکان

به‌پێی هه‌واڵیی هاژه، ڕۆژی هه‌ینی ۱٨ی خەزەڵوەر ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان، دووەمین ڕێ‌وڕەسمی ساڵانەی خۆی بەڕێوە برد.

لەو ڕێ‌وەڕەسمەدا کە بە بەشداری بەرچاوی شاعیران، نووسەران و خەڵکی شاری بۆکان، لە ساڵۆنی پاساژی شارەداریی ئەم شارە بەڕێوە چوو، ڕێز لە خەبات و تێکۆشانی یەکساڵی ڕابردووی فێرگەی بەیان گیرا و بڕوانامەی کۆتایی خولی ڕێنووسی کوردی بە ۲۰۰ خوێندکاری ئەو فێرگەیە پێشکەش کرا.

لەو ڕێ‌وڕەسمەدا کە لەگەڵ پێشوازیی گەرمی بەشداربووان ڕووبەڕوو بوو، مامۆستایان: ئەمین گەردیگلانی، خالید عەسکەری، محەممەد حوسەین‌پوور(ڕێزان)، دوکتور شەماڵ ئیسماعیل‌پوور، ئەمیر پیادە، عەلی فرووتەن، مستەفا ئیلخانیزادە، ناسر ناسری، نوسرەت سوارە، وتاریان پێشکەش کرد و ئەرک و چالاکییەکانی فێرگەی بەیانیان بەرز نەخشاند.